Accessibility links

هێرشە ئاسماناییەکانی تورکیا 35 کەسی سیڤیل لە سوریا دەکوژرێت


سەرهەڵداوانی سوریایی کە تورکیا پشتیوانیان لێدەکات ژمارەیەک گوندو شارۆچکەیان لە دەستی سەرهەڵداوانی سوریا بە ڕێبەرایەتی کوردەکان دەرکردووە، ئەمەش بە هاوکاری هێرشی ئاسمانی و تۆپبارانەکانی تورکیا بوو کە سەرهەڵداوەکان و گروپێکی چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێن بەلایەنی کەم 35 کەسی تێدا کوژران کە زۆربەیان کەسانی سیڤیل بوون.

چاودێرانی ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریایی بنکە لە بەریتانیا دەڵێن هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا ڕۆژی یەکشەممە 35 کەسی سڤیلیان لە باکوری سوریا کوشتووە.

ڕێکخراوەکە دەڵێت 20 کەس لە گوندی جوب ئەلکۆسا کوژراون. 50 کەسیش بریندار بوون لەو ناوچەیەی کە لە ژێر دەستی هێزەکانی سوریای دیموکراتدان. ڕێکخراوەکە دەشڵێت هێرشێکی تر 15 کەسی سیڤیلی کوشت و 20یش بریندار بوون لە شارۆچکەی ئەلئەرمانا.

هەفتەی ڕابوردوو تورکیا تانکەکانی نارد بۆ سوریا تا یارمەتی گروپێکی سەرهەڵداوانی سوریا بدات بۆ دەرکردنی داعش لە شارۆچکەی جەرابلوس.

ئەو ئۆپەراسیۆنەی کە ناوی لێناوە پاراستنی فیرات، هەوڵێکیشە بۆ دەرکردنی هێزە کوردییەکانی هاوپەیمانی ئەمەریکا لە ناوچەکانی نزیک سنوری تورکیا لە ناو سوریا. ئەم شەڕە شەڕێکە کە هاوپەیمانێکی ناتۆ دژ بە قەوارەیک دەیکات کە ئەمەریکا پشتیوانی لێ دەکات و هەتا ئێستا کاریگەرترین هێز بووە لە سوریا شەڕی دژ بە داعشی کردبێت.

ئاژانسی دەنگوباسی ئەنادۆڵۆی تورکیا دەڵێت هێرشە ئاسمانییەکان 25 "تیرۆرستی" کوردیان کوشتووە و 5 باڵەخانەیان ڕووخاندووە کە لەلایەن شەڕوانەکانەوە بۆ وەڵامدانەوەی پێشکەوتنەکانی هێزەکانی بە سەرکردایەتی تورکیا بۆ ناو جەرابلوس بەکار دەهات.

XS
SM
MD
LG