Accessibility links

لە ئیتالیا پرسەی نیشتمانی بۆ قوربانیانی بومەلەرزەکەی چوارشەممە بەڕێوە دەچێت


لە کاتێکدا ڕۆژی پرسەی نیشتمانی لە ئیتالیا دەستپێدەکات، ڕۆژی شەممە ئومێدی تیمەکانی بەهاناچوون کەم دەبێتەوە تا بتوانن زیندوماوانی زیاتر ڕزگار بکەن لە پاش بومەلەرزە بەهێزەکەی ئیتالیا کە لە ڕۆژی چوارشەممە ناوچەیەکی ئیتالیای وێران کرد.

سەرۆکی ئیتالیا سەرجییۆ ماتارێلا بە یاوەری شارەوانی ئەمەتریتچەی سەرجیۆ پایرۆزی ڕۆژی شەممە سەردانی شارۆچکەکەی کرد و سوپاسی کارمەندانی بەهاناچوونی کرد. سەرۆک ماتارێلا بەشداری مەڕاسیمی بەخاکسپاردنی 35 کەس لە قوربانیانی ئەو بومەلەرزەیە دەکات کە زیاتر لە 290 کەسی تێدا کوژراوە. سەرۆک سەردانی کەناری شارۆچکەکەی کرد تا لە نزیکەوە چاوی بە زیانەکان بکەوێت. کاربەدەستان دەڵێن زۆر مەترسیدارە کە بچیتە نێو ئەو شارۆچکەیەوە.

کاربەدەستان دەڵێن زیاتر لە 200 تەرم هەتا ئێستا لە ژێر خانوەر ڕووخاوەکانی شارۆچکەی ئەمەتریتچەی دۆزراونەتەوە. ژمارەیەک لەو باڵەخانە ڕووخاوانە مێژووکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی 14 هەم.

XS
SM
MD
LG