Accessibility links

شێرکۆ میروەیس: ئێمە چۆن بتوانین خانەقین بگەرێننەوە لە کاتێکدا سەرکردایەتی سیاسی ئێمە پلانی نەبێ بۆ ئەو ناوچانە


Sherko Merwaes
Sherko Merwaes

شێرکۆ میروەیس: ئێمە چۆن بتوانین خانەقین بگەرێننەوە لە کاتێکدا سەرکردایەتی سیاسی ئێمە پلانی نەبێ بۆ ئەو ناوچانە

خانەقین یەکێک لە شارە دابڕاوەکانی هەرێمی کوردستانە کە هەر لە دەمی رزگاربوونی عێراقەوە بە دەم دوو بەرێوەبەرایەتی یان دوو ( ئیداری) وە دەناڵێنێ کە لە دەرئەنجام جۆرەها کێشە و گرفتی تری لێکەوتووەتەوە.

مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بەو پێیەی خانەقین شوێنی لە داێکبوونیەتی و بەشێکی زۆری لە تەمەنی و یادگاریەکانی بەو شارەوە گرێدراوە و هەمیشە سەردانی کردووە، جا چ وەکو سەردانی ئاسایی وە یاخود بە ئەرکەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان. کاک بەختیار لە رۆژانی رابوردوودا سەردانی شارەکەی کرد، ئاخۆ سەردانی ئەم جارەی چ جیاوازیەکی هەبوو لەگەڵ سەردانەکانی تردا و ئەم جارە چی بە دیاری بۆ شارەکەی هێنا؟

شێرکۆ میروەیس ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و لێپرسراوی مەڵبەندی 8 ی یەکێتی لە خانەقین، لە هەڤپەیڤینێکدا لەغەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" بۆ ئێمە سەردانەکانی کاک بەختیار وەکو هەر یەک لە سەردانەکانی تریدا بوە، بەڵام لە هەمان کات باس لەسەر کوێ ئەو کێشانە و ئەو ۆاڵوگۆرە سیاسیانەی کرد کە لە ناوچەکەدا ئەگوزەرێ، بە تاێبەت مەبەستم ناوچە دابڕاوەکان و خانەقین، وە کادیران پرسیاری جدی و بە دواجووێ جدیان هەبوو لەسەر کوێ ئەو باسەی کاک بەختیار هەڵوەسەی لەسەر کرد کە لە پەیوەندی بە دۆخی سیاسی کوردستان، لە عێراق، ناوچەکە و ئاڵوگۆریەکانەوە بوو و جەغتی لەسەر ئەوەدا کرد ئەگەر بێت و کورد نەتوانێ لەگەڵ ئەم ئاڵوگۆرە بۆ پێشەوە هەنگاو بنێ بێگومان لە کاروان بە جێ دەبین"

کاک شێرکۆ هەر وەها دەلێت" پێداویستیەکانی خانەقین و ناوچە دابڕاوەکان زۆر لە توانا و قودرەتی هەڤاڵێک لە هەڤاڵەکان گەورەترە، ئەمە پێویستی بە رەسمی سیاسەت هەیە، پێویستی بە پلانی ستراتیژی هەیە بۆ ئەوەی چۆن بتوانێ کار لەسەر گەرانەوەی ئەم ناوچانە بکەی، چۆن بتوانی ئەم ناوچانە بکەیتەوە بە بەشێکی راستەقینە لە کوردستان، مەبەست لە چارەسەرە یاساییەکەی، ئەمانە لەو کێشانەن بەداخەوە ئێستا جگە لەوەی کۆێ ناوچەکە بە دۆخێکی سیاسی ئاڵۆزدا گوزەر ئەکا، ناو ماڵی کورد لە هەر کاتێک زیاتر نێۆماڵێکی شێواوە".

کاک شێرکۆ دەشڵێت" لە راستیدا خانەقین بەشێکە لە کوردستان، ئەوەی کە ئێمە ئەبەستێتەوە بە دیالەوە تەنیا مووچەی فەرمانبەرەکانمانە، ئەگەر سەرکردایەتی سیاسی کورد پلانی هەبێ وە هەنگاو بە هەنگاو کار لەسەر گەرانەوەی ناوچەکان بکا، ئەتوانێ هەنگاوی زۆر گەورە بنێ، بەڵام بە داخەوە ئێمە نگەرانین لەوەی لە کوردستان دەگوزەرێ، خانەقین و ناوچەکانی تر قوربانی پرۆسەیەکە کە 40 ساڵ تەمەنیەتی، ئێمە چۆن بتوانین خانەقین بگەرێننەوە لە کاتێکدا سەرکردایەتی سیاسی ئێمە پلانی نەبێ بۆ ئەو ناوچانە".

please wait

No media source currently available

0:00 0:26:13 0:00

XS
SM
MD
LG