Accessibility links

شەماڵ بەشیری: ئاشتی بەشێکە لە ستراتیژی KCK و PKK


Shamal Bashiri
Shamal Bashiri

شەماڵ بەشیری: ئاشتی بەشێکە لە ستراتیژی KCK و PKK

لە رۆژانی رابوردوودا ژمارەیەک لە ئاژانسەکانی کوردی و جیهانی باسیان لەوە کرد گوایە کونسەی رێڤەبەری کۆما جڤاکن کوردستان KCK لە سەر داخوازی زۆری لایەنی جیهانی و هەرێمی بگەرێنەوە سەر مێزی گفت و گۆەکان، دیارە ئەم داخوازیە لە لایەنی کوردی کراوە بەڵام تا چەند لایەنی بەرامبەر ئامادەیە؟

شەماڵ بەشیری لێکۆڵەر و چاودیری کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" من لەو بروایەدام ئێستادا تورکیا لەو قوناغەدا نییە و لە ئەجندای پارتی داد و گەشەپێدانشدا نییە، من لەو بروایەدام پارتی کرێکارانی کوردستان PKK و لە هەمان کاتدا کۆما جڤاکن کوردستان KCK وەکو رێباز باوەریان بەوە هەیە کە پرسی کورد لە باکوری کوردستاندا بە رێبازی ئاشتیانە چارەسەر ببێ، ئەم هەوڵانەی تا ئێستا کە کراوە ئەمە دەسڵمێنێت و لە هەمان کاتدا ئەم ژێر خانە تیئوریکەی کە بۆ سازکراوە ئەوەمان بۆ دەسڵمێنێت کە رێبازی ئاشتیانە و پرۆسەی ئاشتی لە لایەن PKK وە وەک تەنها دیاردەیەکی تاکتیکی سەوداێ لەگەڵ نەکراوە، بەڵکۆ بەشێکە لە ستراتیژی پەکەکە".

کاک شەماڵ هەر وەها دەڵێت" لایەنی کوردی هەمیشە دەتوانێ لەم جۆرە هەڵوێست و پێشنیارانە قازانج بکات، لایەنی کوردی دیسان هەمان پەیام دووبارە دەکاتەوە، ئەوەی کە پێویستە دەست پێشخەری بکا ئەوەی، کە پێویستە لێدوان بدا بۆ سەر لە نوێ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی چارەسەری، لایەنی بەرامبەرە".

کاک شەماڵ دەشڵێت" دەوڵەتی تورکیا، دەوڵەتێکی داگیرکەرە، وە تا ئەمرۆش بە عەقلیەتێکی داگیرکەریەوە لەگەڵ کورد دا سەودا دەکات و وەکو بەشێک لە جۆگرافیای داگیرکراوی خۆێ تەماشا دەکات و رێکەوتن لەگەڵ کورد، یان گەیشتن بە لەیەک تێگەیشتنێک لەگەڵ کورد لە مەنتیقی سیاسی ئەمرۆێ دەوڵەتی تورکیادا تا ئێستا بوونی نەبوە و لەسەر بنەمای رەتکردنەوەی نەتەوەی وکورد و کەمە نەتەوەکانی تردایە و لەسەر بنەمایەکی کۆنی فاشیستی ساڵانی 40 و50 زایینیە".

سەبارەت بەوەی ئاخۆ بە بێ نێوانگیری و بە بێ چاودێریەکی نێۆنەتەوەیی شیانی سەرکەوتنی ئەو جۆرە رێکەوتنانە هەیە، دەڵێت " بێگومان نە، یەکێک لەو رەخنانەی کە پێشتریش ئاراستەی پارتی کرێکارانی کوردستان دەکرا ئەوە بوو لە پرۆسەی ئاشتیدا زۆر خۆش باوەرانە نزدیک دەبنەوە یان پرینسیپەکانی رێکەوتن و وتو وێژکردن کە تا ئێستا لە ئارادا بوونە لە جیهاندا لەبەر چاو ناگرن، بەڵام ئێستاکە لایەنی کوردی مەرجەکانیان دیارە، کە بە گرنگی دەزانن لایەنێکی سیەم پێویستە لەو پرۆسەیەدا بەشدار بێت و چەندین جار پێشنیار کراوە وڵاتە یەکگرتووەکان لەم پرۆسەدا بەشدار بن وە یاخود یەکێک لە وڵاتانی ئەوروپایی".

please wait

No media source currently available

0:00 0:17:17 0:00

XS
SM
MD
LG