Accessibility links

دکتۆر جەمال عەبدولجەواد: ئانکەرە دەگاتە ئەوەی چارەنوسی ڕژێمی سوریا بگۆڕێتەوە بە دۆسێی کورد


دکتۆر جەمال عەبدولجەواد
دکتۆر جەمال عەبدولجەواد

لەگەڵ هەروادێ و قوڵبوونەوەی زیاتری ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کەم نین ئەوانەی دەڵێن گرفتەکان هەر تەنها لە شەڕی دژی دەوڵەتی ئیسلامیدا سنوردار نییە.

شیکەرەوە لەوبڕوایەدان کێشەی تر لە ئاکامی ئەو نادیاری و ناڕۆشنیانەی لە قۆناغی پاش داعشدا هەن دێنە ئاراوە.

لەم ڕەوشەدا سەرۆکی تورکیا سەردانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات و وەک سەرۆکی نێوەندی ئەلئەهرام بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیژی دەڵێت ناکرێت وەها سەیری ئەم سەردانە بکرێت کە تەنها تیایدا باسکردنی بارودۆخی سوریا بێت.

دکتۆر جەمال عەبدولجەواد دەڵێت دۆسێی سوریا گەلێک ڕەهەندی هەن و گرنگترینیان بۆ تورکیا بابەتی کوردە، لەم ڕوانگەیەشەوە تاران و ئانکەرە بەرژەوەندی هاوبەشیان هەیە بۆ ڕێگەگرتن لە وەدیهاتنی خەونی خودموختاری یان سەربەخۆیی کورد، ئاماژەش بەوە دەکات لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا بینرا چۆن ڕژێمی سوریا هێرش دەکاتە سەر کورد لە شاری حەسەکە و بە پەرەسەندنێکی نوێ ناودێری دەکات وە لەو بڕوایەشدایە وەک دەڵێت "پەرەسەندنی تری لەو شێوەیە و چڕکردنەوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان دژی هێزە کوردییەکان لەلایەن بکەری جیاوازەوە دەبینرێن و وەک بەکارهێنانی ئەو میلیشیایانەی لەلایەن ئێرانەوە ڕێکخراون."

لەسەر بنچینەی وتووێژەکەی لەگەڵ دکتۆر جەمال عەبدولجەواد، سەرۆکی نێوەندی ئەلئەهرام بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیژی، بەڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئامادەکردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی ڕاپۆرتەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:09 0:00

XS
SM
MD
LG