Accessibility links

میوە ترشەکان دەبنە هۆی ڕێگەگرتن لە نەخۆشییەکانی کە بەهۆی قەڵەوی دروست دەبن


خواردنی میوە مزرەکانی وەکو، پرتەقاڵ، لیمۆی سەوز و لیمۆی زەرد دەشێ ببیتە هۆی ڕێگاگرتن لە نەخۆشییە درێژخایانەکانی کە پەیوەندییان بە قەلەوییەوە هەیە، کە لە زۆربەی بەشەکانی جیهاندا بووە بە گرفتێکی سەرەکی.

نەخۆشی شەکرە، نەخۆشیەکانی دڵ و جگەر زیاد دەبن لە کاتێکدا خەڵکی زیاتر کێشیان دەچنە سەرێ. بەڵام مادەیەک هەیە لە میوە مزرەکاندا کە دژەئۆکسیدنتە و یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی شەکەتی ئۆکساید لە بەدەندا. ئەو نەخۆشیانەی کە بەهۆی زیادی کێش دروست دەبن بەهۆی شەکەتی ئۆکساید دروست دەبن کە پەیوەندی هەیە بە ئاوسانەوە.

کاتێک مرۆڤەکان خۆراکی چور دەخۆن، شانەکانی قەڵەوی بەدەنیان شتێک دروست دەکات کە بە ئۆکسجینی هەستیار ناو دەبرێت و ئەو شانە زیان بەخشانە دروست دەکات.

هەرکاتێک خانەکانی قەڵەوی زۆر گەورە دەبن، کە لە حاڵەتی نەخۆشی قەڵەویدا وای لێدێت، لەو بارەدا ئۆکجینی زیاتری هەستیار دروست دەکەن کە بۆ بەدەن زۆر دەبێت و دەبێتە هۆی هەڵاوسان و نەخۆشی.

بەڵام لێکۆڵەران بۆیان دەرکەوتووە میوەترشۆڵەکان شەکەتی ئۆکسایدیان لە نێو ئەو ئاژەڵانەدا کەم کردۆتەوە کە خۆراکی چەور دەخۆن.

پاولا فاهیادا لێکۆلەر لە زانکۆی برازیل دەڵێت " ئێمە لێکۆڵینەوەمان لەسەر مادە ترشۆڵەکانی لیمۆی زەرد و لیمۆی سەوز و پرتەقاڵ کرد و ئەنجامی باشمان بینی".

فاهیادا و هاوکارەکانی لێکۆلێنەویەکی یەک مانگیان لە نێو 50 مشکدا ئەنجام دا کە ژمارەیەکیان خۆراکی ئاسایی، و ژمارەیەک خۆراکی زۆر چەور و ژمارەیەکیش خۆراکی چەوریان پێ دەدان لەگەڵ ئەو مادە ترشۆڵانە.

لە کۆتاییدا بۆیان دەرکەوت ئەو مشکانەی کە خۆراکی چەوریان پێ دراوە بەبێ مادە ترشۆڵەکان بە شێوەیەکی زۆر بەرچاوتر زیان بە شانەکانی بەدەنیان کەوتووە بە بەراورد لەگەڵ ئەوانەی ئەو مادانەیان لەگەڵدا خواردووە.

بەرنامەی داهاتووی لێکۆڵەران ئەوەیە کە لێکۆڵینەوە لە نێوان مرۆڤدا ئەنجام بدەن بۆ ئەوەی بزانن ئەو مادە ترشۆڵانە بە شەربەت باشترن بۆ مرۆڤ یاخود حەب دروست بکەن.

XS
SM
MD
LG