منداڵێكى ته‌مه‌ن 13 ساڵ كه پشتێنێكى بۆمب ڕێژكراوى له‌خۆى به‌ستبوو ، پێش ئه‌وه‌ى خۆى بته‌قێنێته‌وه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانى كه‌ركوكه‌وه ده‌ستگیركرا.
ئازاد جه‌بارى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئه‌منى له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك ، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى ڕاگه‌یاند"منداڵه‌كه كه بۆمب ڕێژكرابوو ، عه‌ره‌به و له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ڕزگاركراوه به‌ڵام به‌سوكى برینداربووه."
سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئه‌منى له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك، روونیكرده‌وه منداڵه‌كه ره‌وانه‌ى گه‌ره‌كى تسعین كراوه بۆ خۆ ته‌قاندنه‌وه ، كه حوسه‌ینیه‌ى شیعه‌كان له‌و گه‌ڕه‌كه‌دا هه‌یه، وتى"هێزه ئه‌منیه‌كان له لێكۆڵینه‌وه‌دان بۆ دۆزینه‌وه‌ى ئه‌و ده‌سته‌ى كه منداڵه‌كه‌ى بۆمب رێژكردووه و ره‌وانه‌ى گه‌ره‌كى تسعین ى كردووه بۆ خۆ ته‌قاندنه‌وه."
هه‌ر ئێواره‌ى ڕۆژی یەکشەممە خۆكوژێكى تر له‌به‌رده‌م حوسه‌ینیه‌كى گه‌ره‌كى واسیت خۆى ته‌قانده‌وه و ، له‌ئه‌نجام دا 6 كه‌س برینداربوون.