Accessibility links

دکتۆر جەعفەر عەلی: دەشێت ئەم هێرشانە بۆسەر حەسەکە دەستپێکی پیلانێکی ناوچەیی بێت کە تورکیا جوڵێنەریەتی


دکتۆر جه‌عفه‌ر عه‌لی
دکتۆر جه‌عفه‌ر عه‌لی

شەڕ و پێکدادانەکان لە شاری حەسەکە لە سوریا قورسن و لەشکری سوریا بەردەوامە لەسەر بۆردومان و تۆپبارانکردنی ناوچەکەدا.

ئەم هێرشەی سوپای سوریا بۆسەر کورد لە ڕۆژئاوا هاوکاتە لەگەڵ سەرکەوتن و پێشڕەویەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە شاری مینبج و ناوچەکانی دەوروبەریشی.

دکتۆر جەعفەر عەلی، نوسەر و پسپۆڕی سیاسی دەڵێت ئەم هێرشانەی حکومەتی سوریا بۆسەر ناوچە کورد نشینەکان پێدەچێت پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی هەبێت بە سەرکەوتنەکانی مینبجەوە و بە هەوڵەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە و دەشڵێت هەم تورکیا کە نەیشاردۆتەوە و گەورە کاربەدەستانی وڵاتەکە لەوانە سەرەک وەزیری تورکیا داوای کشانەوەی هێزەکانی ڕۆژئاوایان کردووە لەو ناوچانە.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، دکتۆر جەعفەر ئاماژەش بەوە دەکات کە دەکرێت کورد ژمارەیەکی گەورە بێت لە تەواوی هاوکێشەکاندا کە لە ئایندەدا دێنە ئاراوە بۆ داڕشنەوەی سنوری سیاسی و جوگرافی ناوچەکە، بەڵام مەخابن وەک دەڵێت کورد هەتاکو ئێستا نە ئامادەکارییەکی ڕژدی هەیە و نە بەرچاویشی ڕوونە بۆ قۆناغی دوای دەوڵەتی ئیسلامی.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:51 0:00

XS
SM
MD
LG