Accessibility links

دکتۆر کامەران مەنتک: قۆناغی پاش داعش مەترسیدارە بەتایبەتی ئەگەر ماڵی کورد بەم شێوەیەی ئێستا بێت


دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک
دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک

لەگەڵ پەرەسەندنەکانی ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی شاری موسڵدا قسە و باسیش گەرموگوڕ دەبن لەسەر قۆناغی پاش دەوڵەتی ئیسلامی لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا.

دکتۆر کامەران مەنتک، پسپۆڕی زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی سەڵاحەدین نیگەرانییەکانی خۆی ناشارێتەوە لەسەر قۆناغی دوای داعش و وەک دەڵێت چونکە پێویستە بەرچاوی کورد ڕوون بێت لەوەی پاش داعش گۆڕانکارییەکان چی دەبن و چیش ڕوودەدات و دەشڵێت لە ئێستادا داعش وەک دیوارێکی لاوازە لە نێوان حکومەتی نێوەندی عێراق و حکومەتی هەرێمدا و هەر کاتێک ئەم دیوارە نەما ئەوا ڕووبەڕووبوونەوەکان ڕاستەوخۆ لەگەڵ بەغدادا ڕوودەدەن.

دکتۆر کامەران ئاماژەش بەوە دەکات کە لە قۆناغی پاش دەوڵەتی ئیسلامی یەکێک لە سیناریۆکان ئەوەیە فێدراڵییەک بۆ سوننەکان دروست بێت، کە ئەمیشیان وەک دەڵێت مایەی مەترسییەکی ترە.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، دکتۆر کامەران باسیش لەوە دەکات پێی وەها نییە لە قۆناغی پاش داعشدا گۆڕانکاری لە هەرێمی کوردستاندا بێتە ئاراوە لەبەر چەند هۆکارێک لەوانە هاتنە ئارای داعشێکی تر و ئەمەش وەک دەڵێت شەڕ و ئاژاوەکان درێژەیان دەبێت.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:34 0:00

XS
SM
MD
LG