Accessibility links

یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد لە ڕیۆ


مەلەزانی بەناوبانگی ئەمەریکایی مایکل فلیپس 23 هەمین مەدالیای زێڕینی ئۆلۆمپیادی بردەوە و بەمەش مەدالیا زێڕەکانی ئۆڵۆمپیادی ڕیۆی بوو بە 5 مەدالیا و ڕەنگە ئەم ئۆڵۆمپیادە دواین ئۆڵۆپمیادی بێت.

فلیپ توانی لە مەلەی 400 مەتریدا مەدالیایەکی تر بۆ ئەمەریکا تۆمار بکات. هاوکات لە یارییەکانی مەلەی 400 مەتری هەمە جۆری ژنانیشدا ئەمەریکا سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

لە دواڕۆژی یارییەکانی مەلە لە ڕییۆ گریگۆریۆ پالترینری ئیتالی مەدالیای زێرێنی بە دەستهێنا لە باسکەمەلەی 1500 مەتریدا و کۆنەر جەیجری ئەمەریکایی لەو پێشەبڕکێیەدا مەدالیای زیوی بردەوە. و پێشتریش پرینیل بومی دانیمارکی توانی لە باسکەمەلەی 50 مەتریدا توانی سیمۆن مانویلی ئەمەریکایی ڕەتبکاتو سەرکەوتن بە دەست بهێنێت.

هەر لە ڕۆژی شەممە یاریزانی کێش هەڵگری ئێرانی سۆهراب مۆرادی توانی لە کێشی94 کیلۆدا دووهەم سەرکەوتن بۆ وڵاتکەی لە ماوەی دوو ڕۆژدا تۆمار بکات و مەداڵیای زێڕین بە دەستبهێنێت.

هەتا ئامادە کردنی ئەم هەواڵە ئەمەریکا زۆرترین مەدالیای بە دەستهێناوە. بە گشتی 60 مەدالیای هەیە، 24 ی زێڕ، 18یزیو و 18ی برۆنز. دوابەدوای ئەمەریکا چین 41 مەدالیای بردۆتەوە 13 زێڕ11ی زیو و 17ی برۆنز. بەریتانیا 30 مەدالیای هەیە10 ی زێڕ 13ی زیو و 7 برۆنز. دوابەدوای ئەمانەش ژاپۆن 24 مەدالیای هیە. ڕوسیا 23، ئوسترالیا 22 ، فەڕەنسا 18، ئیتالیا 18 ئەڵمانیا16 و کۆریای باشور 13.

XS
SM
MD
LG