Accessibility links

پێشمەرگە لە گوندەکانی دەوروبەری موسڵ شەڕی دژ بە داعش دەکات


هێزەکانی پێشمەرگە لە عێراق بە پشتیوانی هێرشی ئاسمانی بەڕێبەرایەتی ئەمەریکا، دەستی کردووە بە ئۆپەراسیۆنێک بۆ ڕزگار کردنی گوندەکانی دەوروبەری موسڵ لە دەستی چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش).

کاربەدەستانی هێزی پێشمەرگە ڕایانگەیاند لە ڕۆژی یەکشەممە چەند گوندێکیان ڕزگار کردووە. دوکەڵ بە ئاسمانەوە دەبیندرێت لەو ناوچانەی کە شەڕی تێدا بەردەوامە.

ئەم ئۆپەراسیۆنە لەشکرییە هەنگاوێکی سەرەکییە بۆ هەوڵی ڕزگارکردنی موسڵ، دووهەم گەورەترین شاری عێراق، لە دەستی داعش کە دوو ساڵ لەمەوبەر دەستی بەسەردا گیرا. ڕێبەرانی عێراق بەڵێنیان داوە لەمساڵدا ئەو شارەی باکوری وڵاتەکە بگرنەوە.

لە ساڵی 2014 ڕێبەری داعش ئەبوبەکر بەغدادی لە موسڵەوە خەلافەتەکەی ڕاگەیاند کە بریتی بوو لە بەشێکی زۆری عێراق و سوریا و چەند ناوچەیەکی تری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

XS
SM
MD
LG