Accessibility links

ئەڵمانیا داوای هێڵێکی ئاسمانی بۆ گەیاندنی پێداویستی بە دانیشتوانی حەلەب دەکات


وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا دەڵێت هاوکاری مرۆیی دەستبەجێ پێویستە بۆ ناوچە گەمارۆدراوەکانی شاری حەلەب و پێویستە دەستبکرێت بە دۆزینەوەی هێڵێکی ئاسمانی بۆ گەیاندنی پێداویستییەکان.

وەزیری درەوەی ئەڵمانیا فرانک واڵتەر شتاینمایەر بە ڕۆژنامەی وێڵتی ڕاگەیاندووە کە ئەڵمانیا لە پەیوەندیدایە لەگەڵ ئەمەیکا، ڕوسیا و نەتەوە یەکگرتووەکان تا بتوانن هاوکاری دەستبەجێ بۆ باکوری سوریا ڕێکبخەن.

سەرەڕای داواکاری بۆ ئاگر بەست و بەڵێنەکانی ڕوسیا بۆ ڕاگرتنی شەڕ بۆ 3 کاتژمێر لە ڕۆژێکدا تا بتوانن هاوکاری مرۆیی بگەیەنن بەڵام توندوتیژییەکان هیچ کەم بوونەوەیەکی پێوە دیار نییە.

شتاینمایەر گوتیشی، ئەگەر هەردوولایەنی بەشەڕ چوو لە حەلەب بەردەوام بن لە ڕێگا گرتن لە گەیاندنی کەلوپەلی مرۆیی پێویستە بیر لە شیانی گەیاندنی کەلوپەلی مرۆیی بە ڕێگای ئاسمانی بکرێتەوە بە تایبەتی دەرمان.

XS
SM
MD
LG