Accessibility links

سەعید سەنەندەجی: کۆماری ئیسلامی پەیامی سیاسی هەیە لەسەر لە سێدارەدانی ئەم زیندانیانە


Saied Sanandeji
Saied Sanandeji

سەعید سەنەندەجی: کۆماری ئیسلامی پەیامی سیاسی هەیە لەسەر لە سێدارەدانی ئەم زیندانیانە

لە کاتی دەستپێکردنی وتو وێژەکانی ناوکی ئەمەریکا و وڵاتانی رۆژئاوا لەگەڵ ئێران، هەمیشە باس لەوە دەکرا کە مەترسی ئەوە هەبوە ئێران پاش یەکلاکردنەوەی کێشە ناوکیەکەی لە ناوەوە دەستی واڵاتر بێت بۆ سەرکۆتکردنی هاووڵاتیانی، بە تاێبەت کورد.

ئاخۆ ئەم لە سێدارەدانانەی کە دەبینرێت بەڵگەیە بۆ ئەو مەترسی و نگەرانیانانە؟

execution in Iran اعدام در ایران
execution in Iran اعدام در ایران

سەعید سەنەندەجی هاوسەرۆکی رێکخراوەی مافی مرۆڤی کوردستان و ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان KNK لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" بەڵێ باسێک لەم بوارەوە هەیە کە ئەم مەترسیە لەوەوە درووست بوو کە کۆماری ئیسلامی لە لایەن وڵاتانی رۆژئاواوە ئەو رێگاییەی پێیدراوە کە بتوانێ بەهەر شیوازێک کە بیەوێ لە ناوخۆەوە کار بکات و باسێک هەیە کە هەر لەو رێکەوتنامەی ئۆتۆمیدا باسێک لەسەر مافی مرۆڤ هەیە ، کە دەکرێ ئەوە خۆێ یەکێک لە هۆکارەکانی ئەم لە سێدارەدانانەی دواییەدا بێت".

کاک سەعید هەر وەها دەڵێت" هۆکاری سەرەکی لە سێدارەدانەکانی کۆماری ئیسلامی لە ئێران وە بە تاێبەتی لە بەشی رۆژهەڵاتی کوردستان، ئەوەیە کە کۆماری ئیسلامی، حکومەتێکی تۆتالیتەرە، وە حکومەتی تۆتالیتەرلە رێگای چاو ترساندنی خەڵکەوە فەرمانرەاویی دەکات، هۆکارانێکی تریش لەم بوارەوە هەنە ، کە یەکێک لەوانە جم وجۆڵی ئەم دواییەی خەڵکەکە لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەسەر کێشەی کۆڵبەر، یاخود ئەو جم و جۆڵەی پارتە سیاسەکان بە شێوەی لەشکەریانە لە ناوچەکە ئەنجامیان دا، وە هەر وەها چەند جم و جۆڵێکی تر لە ناوچەکە ئەنجام درا کە هۆکار بوون کوماری ئیسلامی ئەم لە سێدارەدانانە ئەنجام بدات و مەترسەکی فەرەتر و چاو ترسێنیەکی فەرەتر لە ناو کۆمەڵکاگەدا درووست کات، وە لە لایەکی ترەوە رازیکردنی ناسیونالیزمی شیعەی ئێران".

کاک سەعید دەشڵێت" ئێستاکە 18 زیندانی سیاسی کورد بریاری لە سێدارەدانیان بەسەر دراوە، نزیکەی 400 کەس وەکو زیندانی سیاسی بەند کراوون کە ئەوانەش بریاری هەتا هەتایان بەسەر دراوە وە هەر وەها نزیکەی 1500 – 1800 زیندانی هەیە کە جۆرها بریاری زیندانیان بەسەر دراوە، کۆماری ئیسلامی پەیامی سیاسی هەیە لەسەر سێدارەدانی ئەم زیندانیانە".

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:35 0:00

XS
SM
MD
LG