Accessibility links

ڕۆژی چوارەمی یارییەکانی ئۆلۆمپیادی هاوینەی ڕێۆ


لە ڕۆژی چوارەمی یارییەکانی ئۆلۆمپیاد لە ڕیۆ سەنگی دەخرێتە سەر یارییەکانی وەکو جیمناستیک، مەلە و خولەکانی تری مەدالیاکان. مەلەزانە بەناوبانگەکانی ئەمەریکایی مایکل فلپس و کێتی لێدکی بڕیارە ئەمڕۆ کۆتایی بە پێشبڕکێکانیان بهێنن.

فلیپ، کە بۆ پێشبڕکێی باسکە مەلەی 400 مەتری مەدالیای زێڕینی بردەوە وا دیارە لە مەلەی شێوازی پەپولەیی 200 مەتریشدا مەدالیایەکی تر بەدەست بهێنێت.

لە ئێستادا فلیپ ڕیکۆردی ئۆلۆمپیادی مەلەی پەپولەیی 200 مەتری هەیە.

دێدکیش هەوڵ دەدات لە ڕۆژی سێشەممە مەدالیایەکی تر بۆ خۆی زیاد بکات کاتێک پێشبڕکێی باسکە مەلەی 200 مەتری دەکات. لێدکی لە خوڵی بەر لە کۆتاییدا دوهەمی هێنا و بە مەلەزانی بەناوبانگی سویدی سێرا سوێسترۆم دۆڕا.

سیمۆن بایلسی ئەمەریکایی لە پێشبڕکێی هونەری جمناستیکی ژناندا بەشداری دەکات. چاوەڕوان دەکرێت تیمی جیمناستیکی ژنانی ئەمەریکا ئاستێکی باش نیشان بدەن.

هەتا ئامادە کردنی ئەم هەواڵە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا 5 مەدالیای زێڕین، 7 مەدالیای زیوی و 7 مەدالیای برۆنزی هەیە. دوابەدوای ئەو چین 5 مەدالیای زێڕین، 3 زیوی و 5 برۆنزی هەیە. ژاپۆن 3 ی زێڕین، و 7 برۆنزی هەیە. ڕوسیا 2 زێڕ، 5 زیو و 3 برۆنزی بە دەستهێناوە و ئیتالیاش 3 زێڕین و 4 زیو و 2 برۆنزی بردۆتەوە.

XS
SM
MD
LG