Accessibility links

سەرهەڵداوان ناوچەکانی ژێر دەستی هێزەکانی حکومەت لە حەلەبی سوریا کۆنترۆڵ دەکەن


سەرهەڵداوانی سوریا هێرشیان کردە سەر ئەو ناوچانەی کە سێ هەفتەیە لە دەستی هێزەکانی حوکومەتدایە لە شاری حەلەب، ئەمەش گورزێکی گەورەبووو بۆ هێزەکانی سەر بە بەشار ئەلئەسەد.

هێزەکانی سەرهەڵداوان لە ناویاندا ئەحرار ئەلشام، کە پێشتر شانەیەکی ئەلقاعیدە بوو لە سوریا، دەوروبەری ئەو ناوچەیەی ژێر دەسەڵاتی ڕژێمیان گرت و هێزەکانی حکومەتیان لە بنکەی لەشکری و شوێنەکانی تری کە دەستیان بەسەردا گرتبوو دەرکرد.

میدیای گروپی حزبوڵای لوبنان ، کە شان بەشانی ‌هێزەکانی سوریا شەڕ دەکەن، دانی بە پێشچوونەکانی سەرهەڵداواندا ناوە لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی حەلەب.

ڕامی عەبدوڵڕەحمان بەڕێوەبەری ڕێکخراوێکی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤی سوریایی بنکە لە بەریتانیا، ڕایگەیاند ئەم پێشوەچوونەی سەرهەڵداوان یەکێک بوو لە بێشوەچوونە هەر بەرچاوەکانیان لە ماوەی پێنج ساڵی شەڕی ناوخۆی سوریادا. گوتیشی "سەرەڕای ئەوەی کە زیاتر لە هێرشی ڕوسیا هێزەکانی ڕژێم نەیانتوانی لە شوێنەکانی خۆیان بمێننەوە".

خەڵکی سڤیل پێشوازیان لەم پێشوەچوونە کرد بەڵام مەترسی کەمی خۆراک هەیە لە ناوچەکانی ڕۆژئاوادا کە هێشتا لە دەستی هێزەکانی حکومەتدایە.

هاوکات پاپا فرانسس بەردەوامی شەری لە سوریا مەحکوم کرد و گوتی " مایەی قبوڵ کردن نییە کە ژمارەیەکی زۆری خەڵکی بێدەسەڵات ، لە ناویاندا منداڵانیش دەبێت باجی ئەم ناکۆکیانە بدەن باجی دڵە داخراوەکان و نەبوونی خواستی ئاشتی لەلایەن کەسە بەدەسەڵاتەکانەوە". پاپا بە تایبەتی باسی لە ڕەوشی حەلەب کرد.

XS
SM
MD
LG