Accessibility links

دانیشتوانى حەویجە هەڵدێن و داعشیش هێز بۆ رێگرى لێكردنیان بڵاوە پێدەکات


شەوى ڕابردوو ژمارەیەكى زۆر خێزانى دانیشتووى قەزاى حەویجە لەكاتى هەڵاتنیاندا بەرەو سەنگەرەكانى پێشمەرگە لەلایەن چەند مەفرەزەیەكى داعشەوە درانە بەر دەسترێژى گوللە و چەند كەسێكیان لێكوژرا.

عەقید روكن تاریق ئەحمەد جێگرى لێواى 2 ى هێزى پێشمەرگە، بەدەنگى ئەمەریكاى راگەیاند "داعش مەفرەزەى چەكداریان بڵاوە پێكردووە و رێگرى لەو خەڵكانە دەكەن كە دەیانەوێت حەویجە بەجێبهێڵن ، پارەیان وەكو سەرانە لێدەسێنن."

ناوبراو گوتیشی"بەهەزاران كەس خۆیان ئامادە كردووە حەویجە جێبهێڵن و دوو شەو لەمەوبەریش پێنج خێزان لەكاتى هەڵاتنیان دا بۆمب پێیان دا تەقیوەتەوە و دوو كەسیان لێكوژراوە."

هەرچەندە زانیارى جیاجیا لەبارەى ژمارەى ئەو كەسانە بڵاوبووەتەوە كە شەوى رابردوو لەلایەن داعشەوە كوژراون ، بەڵام بەرێوەبەرى پۆلیسى قەزاو ناحیەكان باسیلەوەكرد كە تەنها دوو كەس كوژراون.

عەمید سەرحەد قادر ، بەدەنگى ئەمەریكاى ڕاگەیاند"خەڵكێكى زۆر خۆیان ئامادە كردووە حەویجە جێبهێڵن بەڵام داعش رێگەیان پێنادات."

بەپێى وتەى بەرێوەبەرى پۆلیسى قەزاو ناحیەكانى كەركوك، سێ‌ شەو لەمەوبەر 500 كەسى تر لەحەویجەوە خۆیان گەیاندووەتە سەنگەرەكانى پێشمەرگە.

لەوەتەى داعش حەویجەى كۆنترۆڵكردووە ناوبەناو خەڵك ئەو قەزایە جێدەهێڵن، بەڵام لەئێستادا كەهێرشى هێزە عێراقیەكان بۆ سەر ئەو قەزایە نزیكبووەتەوە دانیشتوانى ئەو ناوچەیە بەلێشاو هەڵدێن.

دەقی ڕاپۆرتەکەی پەیامنێرمان لە گەرمایان دڵشاد ئەنوەر

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:39 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG