Accessibility links

تورکیا و خۆرئاوا بەرەو دابڕان هەنگاو دەنێن


وا پێدەچیت ئاڵۆزبوونی پەیوەندیەکانی نێوان تورکیا و وڵاتانی خۆرئاوا بگاتە خاڵی قەیران. کودێتا شکست خواردوەکەی 15 ی مانگی تەموزی رابردوو لە تورکیا و کاردانەوەکانی حکومەتی ئەو وڵاتەی ئاکامی کودێتاکە، کەلێنی فراوانی نێوان ئەنکەرە و هاوپەیمانە خۆرئاواییەکانی خستوەتە ڕوو. لە ئێستادا ئەو بڕاوایە لای زۆرێک لە نێو هاوڵاتیانی تورکیادا دروست بووە کە وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا لە پشتی ئەو هەوڵەوە بووە بۆ روخاندنی حکومەتی تورکیا. ئاشکاربوونی نهێنیەکانی ئەو رووداوە، تیۆریەکانی پیلانگێڕی بەرەو هەڵکشان دەبات و هاوڵاتیانی تورکی بە بیروباوەڕە جۆراوجۆرەکانیانەوە بە پیلانی دادەنێن.

کودێتاکەی تورکیا ئەوەی شکستی پێهێنرا، هەستی دژە ئەمەریکای لە نێو تورکیادا خولقاندوە ئەوەی هەمیشە لە تورکیادا بە نارستەوخۆ ئامادەیی هەبووە ، بەڵام لە ئێستادا هەتادێت زیاتر ئەو هەستەی دژ بە ئەمریکا لە تورکیادا روو لە زیادبوون دەکات. بۆ زۆرێک لە تورکەکان نەک هەر تەنها بۆ لایەنگرانی سەرۆک رەجەب تەیب ئەردوغان، کاردانەوەی بەرپرسانی حکومەتانی خۆرئاوا بەرامبەر کودێتاکە بە لاوازیان لە قەڵەمداوە.

وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا هۆشیاری توندیان دایە حکەمەتی رەجەب تەیب ئەردوغان پەیوەست بە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە تورکیا دوای کودێتاکە و هانی ئەنکەرە دەدەن دەست بەرداری پرینسیپەکانی دیموکراسی و حوکمی یاسا نەبێت. هەرچەندە ناوەڕۆکی ئەم پەیامانەی یەکیتی ئەوروپا بۆ ئەو مەبەستە رەنگە راست ودروست بووبن ، بەڵام کاتو ساتی ئەو پەیامانە بە چەند کاتژمێرێک دوای هەوڵی کودێتاکە ،کاریگەری خراپی لەسەر هەست و سۆزی هاوڵاتیانی تورکیا بەجێهێشتووە.

داننان بە مەترسی هەوڵی کودێتاکە لە تورکیا و سەنگ خستنە سەر هۆکارەکانی ،ئەمە نابێت واتای پشتگوێ خستنی گرتنەبەری رێکاری توندئامێزی حکومەتی تورکیای ئاکامی کودێتاکە بدات. لێکەوتەکانی کودێتاکە لەسەر پەیوەندیەکانی ئەنکەرە لەگەڵ وڵاتانی خۆرئاوا رەنگە لە دۆخێکی ترسناکدا بن. هەستو سۆزی هاوڵاتیانی تورکیا لە ئێستادا رەنگە ئاماژەی ئەوە بدات کە پەیوەندیەکانی تورکیا بەرەو خاڵی وەرچەرخان هەنگاو بنێت.

XS
SM
MD
LG