Accessibility links

دکتۆر جەبار قادر: مەترسییەکی ڕاستەقینە لە تورکیادا هەیە و نەیارەکانی ئەردۆغان ئاگادرن جا بەشداربووبن لە کودەتا یان نا


دکتۆر جه‌بار قادر
دکتۆر جه‌بار قادر

زۆرێک لە لایەنە سیاسییەکانی تورکیا خۆپیشاندانیان کردووە لە شاری ئەستانبوڵ و شارەکانی تریش وەک ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر ئەو هەوڵە سەرنەگرتووەی کودەتای لەشکریی کە دژی حکومەتی وڵاتەکە کرا.

هەدەپە و جەهەپە کە دوو لایەنی بەرچاوی ئۆپزسیۆنن لە تورکیا لە دوو ڕۆژی جیاوازداخۆپیشاندانەکانی خۆیان کرد، ئەندامان و هەوادارانی (پارتی داد و گەشەپێدان) ی فەرمانڕەوای تورکیا بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکەی ڕۆژی یەکشەممەی جەهەپەدا کرد، بەڵام لە خۆپیشاندانەکەی ڕۆژی شەممەی هەدەپەدا ئامادە نەبوون.

لە کاتێکدا زۆربەی لایەنە سیاسییەکانی تورکیا دژی کودەتای لەشکریین، ئەی سەرکردە لەشکرییەکان و ئەفسەرانی ئەم لەشکرە لەسەر چ بنچینەیەک ئەم هەوڵی کودەتایەیان دا؟

دکتۆر جەبار قادر، پسپۆڕی کاروباری تورکیا دەڵێت سەرکردە لەشکرییەکان هیچ ئامادەسازییەکیان بۆ ئەو کودەتایە نەکردبوو بەتایبەتیش لە ناو لایەنە ئۆپزسیۆنەکانی وڵاتەکەدا و نەیانتوانیبوو کارێکی وەها بکەن هەر هیچ نەبێت لایەنێک پشتگیرییان لێبکەن و دەشڵێت ئەمە بێ لەوەی بە گشتی لایەنە سیاسییەکانی تورکیا پرەنسیپی کودەتا ڕەت دەکەنەوە و هەر بۆیەشە وەها بە ئاسانی توانرا هەوڵی کودەتاکە کۆنترۆڵ بکرێت.

دکتۆر جەبار ئاماژەش بەوە دەکات ڕاگەیاندنەکەی سەرەک وەزیری تورکیا سەبارەت بەوەی هیشتاش مەترسی کودەتاکردن هەر ماوە، ئاماژەیەکی ترسناکە لە ڕوانگەی سیاسەتی پاکتاوکردنی نەیارەکانەوە و دەشڵیت بەم شێوازی کارکردنەی دەوڵەتی تورکیا دەیکات چاوەڕوانی کرانەوەی لێناکرێت بەرامبەر دۆزی کورد لە وڵاتەکەدا.

پێشتر ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا ڕایگەیاند ئەوەی دۆستایەتی و کاریلەگەڵ فەتحوڵا گولەن کەسایەتی ئاینی تورکیادا هەبێت یانی دژایەتیکردنی تورکیا. تورکیا فەتحوڵا گولەن بە کەسی یەکەم دادەنێت لە پشت هەوڵی کودەتاکەوە.

لە هەرێمی کوردستانی عێراق ژمارەیەکی بەرچاوی خوێندنگا و زانکۆی سەر بە ڕەوتی فەتحوڵا گولەن هەن، ئەی بۆ لەمەودوا چۆن؟

دکتۆر جەبار قادر دەڵێت بەداخەوە زۆرێک لەو دەزگا تورکیایانەی تایبەتن بە خوێندن لە هەرێمی کوردستان سەر بە تۆڕەکەی فەتحوڵا گولەنن و ئەم خوێندنگایانەش سیاسەتێکی زۆر تایبەتیان هەیە و دەشڵێت پرسیار لەوەدایە ئایا حکومەتەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئەو فشارە دەکات؟! وەک دەڵێت ئەگەر هاتوو ئەو فشارە کرا ئەوا لایەنی دەسەڵات لە هەرێمی کوردستان ناچار دەبێت مل بدات.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:11:25 0:00

XS
SM
MD
LG