پۆلیس دەڵێت ئەو گەنجە ئەڵمانییە بە ڕەچەڵەک ئێرانییەی کە 9 کەسی لە میونیخ کوشت خۆی ئەو کارەی کردووەو هیچ کاریگەریی توندڕەوی ئیسلامی لەسەر نەبووە.
ئەو کوڕە تەمەن 18 ساڵانەی کە لەوێ لە دایک بووە و گەورە بووە، لە نزیک بازاڕێکی قەرەباڵغ دەستڕێژی لە خەڵکەکە کرد و بوو بەهۆی داخستنی شوێنە گشتییەکانی پایتەختی ولایەتی باڤاریان. 7 کەس لە قوربانییەکانیش نەوجەوان بوون کە پۆلیس دەڵێت ڕەنگە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکی بەکار هێنابێت بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەریان هاوکاتی پێنجهەمین ساڵیادی ئەو کۆمەڵکوژییەی ئەندێرس بریڤیک لە نەرویژ کردی و 77 کەسی تێدا کوژران.
ئەم تەقەکردنەی موینیخ کە 27 کەسیشی تێدا بریندار بوون و برینەکانی هەندێکیشیان سەختە، سێهەمین توندوتیژییە دژ بە کەسانی سیڤیل لە ماوەی هەشت ڕۆژدا ڕۆژئاوای ئەوروپا و دوهەمینە لە باشوری ئەڵمانیا.
سەرۆکی ئۆفیسی دژە تاوانی ولایەتی باڤاریان ڕۆبەرت هێمبەرگەر دەڵێت چەکدارەکە کە میدیای ئەڵمانیا بە عەلی داڤد سۆنبولی ناساندویانە، زیاتر لە 300 گوللە و دەمانچەیەکی پێبووە لە ناو جانتاکەیدا کاتێک کە خۆی کوشتووە.
پۆلیسی میونیخ ئەو خۆکوژییەیان بینیوە لە کاتژمێر 8:30ی ئێوارە بە کاتی خۆجێیی. پاش گەڕان لە ژوورەکەی بەرپرسی پۆلیس شیانی پەیوەندی بە چەکدارانی ئیسلامیی ڕەتکردەوە.