Accessibility links

كەمى پێداویستیە پزیشكییەكان لە کەرکوک


بەرپرسانى پارێزگاى كەركوک ، ئاماژە بەوە دەكەن پارێزگاكەیان بەدەست كەمى دەرمان و پێداویستیە پزیشكیەكانەوە دەناڵێنێت و ، جەخت لەسەر ئەوەش دەكەنەوە حكومەتى عێراق لەو ڕووەوە هاوكارى پێویستیان ناكات.

دكتۆر بورهان بورهان عومەر بەرێوەبەرى گشتى خۆپاراستنى كەركوک، بەدەنگى ئەمەریكاى ڕاگەیاند "هەندێ‌ دەرمانى وەكو بەنج و دەرمانى شێرپەنجەمان كەمە و پارەى پێویستیشمان لەبەردەستدا نیە لە بازاردا بیانکڕین."

ناوبراو گوتیشی "قەیرانى دارایى كاریگەرى لەسەر دابین نەكردنى دەرمان لەلایەن بەغداوە بۆ هەموو شارەكانى عێراق هەبووە."

لەماوەى چەند مانگى ڕابردوودا دوو كەس لەكەركوک بەهۆى پێوەدانى دووپشک گیانیان لەدەستداوە و ، دانیشتوانى شارەكەش هۆكارەكەى بۆ نەبوونى دەرمان دەگێرنەوە بۆیە لەڕۆژى شەمە ژمارەیەک چالاكوان دژى كەمى دەرمان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

جوان حەسەن سەرۆكى لیژنەى مافى مرۆڤ لەئەنجومەنى پارێزگاى كەركوک، ڕەخنە لەحكومەتى عێراق و حكومەتى هەرێم دەگرێت بەوەى كە هاوكارى كەركوک ناكەن لەڕووى پێداویستیە پزیشكیەكانەوە و دەڵێت "بەدوواداچوونمان كردووە و گرفتى كەمى دەرمانمان هەیە."

ئەركى وەزارەتى تەندروستى حكومەتى عێراقە كە دەرمان بۆ کەرکوک دابین بكات ، بەڵام لە وەتەى قەیرانى دارایى سەریهەڵداوە برى پێویست دەرمان لەبەغداوە ڕەوانەى ئەو شارە ناكرێت.

دەقی ڕاپۆرتەکەی پەیامنێرمان لە گەرمیان دڵشاد ئەنوەر

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:07 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG