Accessibility links

مێزگرد: کودەتا لەشکرییە سەرنەگرتووەکەی تورکیا


لە تورکیا هەوڵێک درا بۆ ڕوخاندنی حکومەتی تورکیا بەڵام وەک ئانکەرە دەڵێت ئەم هەوڵە شکستی پێهێنرا، هەرچەندە چاودێر لە ناو تورکیاوە ئاماژە بە ناجێگیری بارودۆخەکە دەکەن.

هەنگاوە پێشینەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا بەرامبەر دامەزراوەی لەشکریی و بەرامبەر میدیا وەک دەگوترێت دەشێت بەشێک بن لەو هۆکارگەلەی ئەم هەوڵی کودەتایە سەری نەگرتووە، بە تایبەتیش بەکارهێنانی مینبەرەکانی مزگەوت بۆ بەرەنگار بوونەوەی ئەوانەی لە هەوڵی کودەتاکەدا بوون.

کەمال چۆمانی
کەمال چۆمانی

میوانەکانی مێزگرد:

کەمال چۆمانی، نوسەر و شیکەرەوەی سیاسی
ئەحمەد ئەسکەندەری، شارەزای کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ناکۆکییە ناوخۆییەکانی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە) نەبوونە ڕێگر لەبەردەم کەسایەتییەکانی ناو ئاکاپە لەوانە عەبدوڵا گویل، سەرۆکی پێشووی تورکیا و ئەحمەد داود ئۆغلو تا پشتیوانی خۆیان بۆ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕابگەیەننەوە.

ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری
ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری

هەندێکیش لەو بڕوایەدان تەواوی ئەم پەرەسەندنانەی ناو تورکیا لە سیناریۆیەکی (ئاکەپە) زیاتر هیچی تر نییە و هەوڵێکی تری ڕەجەب تەیب ئەردۆغانە بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەیارەکانی خۆی لەناو لەشکر و دامەزراوەکانی تری وڵاتەکە وەک دەسەڵاتی دادوەری.

ئەگەر ئەم کودەتایە سەربکەوتایە چ گۆڕانکارییەکی بە دوای خۆیدا دەهێنا؟

ڕەوشی تورکیا بەرەو کوێ دەڕوات؟ ئایا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بەردەوام دەبێت لە سیاسەتەکانی خۆی؟

وەڵامی ئەم پرسیارانە و ژمارەیەک پرسی تریش لە دەقی مێزگردەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:21:12 0:00

XS
SM
MD
LG