Accessibility links

ئەمین فەرەج: نەبوونی پشتیوانی پارتە سیاسیەکان و جەماوەر لە کودێتاکە هۆکاری شکستی بوو


دکتۆر ئەمین فەرەج
دکتۆر ئەمین فەرەج

مامۆستا ئەمین فەرەج دەڵیت هۆکاری شکستی کودتاکەی تورکیا زۆرن بەڵام، هۆکاری سەرەکی ئەوەیە کە پارتی داد و گەشەکرد لەو دەمەوەی هاتووەتە سەر تەختی دەسەڵات، کۆمەڵیک هەنگاوی دەستوری و یاسایی و چاکسازی ناوە بەمەبەستی کۆتوپێوەندکردنی دامەزراوەی سەربازی لە تورکیا و لاوازکردنی رۆڵی. مامۆستا ئەمین دەشڵێت رەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆکی پارتی داد و گەشە توانیویەتی سوود لە پێگەی جەماوەری خۆی لە تورکیادا بۆ بەرژەوەدنی خۆی وەرگرێت ، هەروەها پشتیوانی نەکردنی پارتە سیاسیەکانی نێو تورکیا لەوانەی کودێتاکەیان ئەنجامدابوو ، ئەمە وایکرد کە ئەو کودێتایە سەرکەوتوو نەبێت و بە خێرایی هەرەس بێنێت. ناوبراو دەشڵێت هێشتا زوو کە بتوانرێت پێشبینی دەرهاوێژەکانی ئەم کودێتایە بکرێت بەڵام کاریگەری لە نێوخۆی تورکیا و هەروەها لە سەر ئاستی هەرێمی و نێونەتەوەی دەبێت. تەواوی ئەم گفتوگۆیەی سمکۆ عەزیز لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکاوە لەگەڵ ئەمین فەرەج مامۆستای زانستی سیاسی لە زانکۆی سەلاحەدین لە هەولێر سازیداوە لەم فایلە دەنگیەدا دەبیستن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:24 0:00

XS
SM
MD
LG