Accessibility links

هێمن سەیدی: ئەگەر دکتۆر قاسملو زیندووبوایە رەنگە ئێستا حیزبی دیمۆکرات بەو پەرش و بڵاویە نەدەبوو


Hemn Seyedi
Hemn Seyedi

هێمن سەیدی: ئەگەر دکتۆر قاسملو زیندووبوایە رەنگە ئێستا حیزبی دیمۆکرات بەو پەرش و بڵاویە نەدەبوو

گەلی کورد ئەوەندە ساڵیادی رووداو و کارەساتە دەڵتەزینەکانی دەکاتەوە کەمتر بە یادکردنەوەی بۆنەکانی تریدایە.

مێژوو کورد پڕە لە کارەسات و رووداوی دڵتەزین چ لە وێرانکردنی شار و دیهاتەکانیدا بگرە تا گیان بەختکردنی رۆڵەکانی لە بەرەکانی شەڕدا و تیرۆرکردنیان لە هەر کوێ نەیارانیان دەستیان پێبگات.

ئەمرۆ ساڵیادی تیرۆرکردنی دکتۆر عبدولرەحمان قاسملو دایە، ئاخۆ بەرز راگرتن و یادکردنەوەی ئەم رۆژە چ گرنگیەکی هەیە لە مێژووی کوردا؟

هێمن سەیدی لێکۆڵەر و چاودێری کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" یادکردنەوەی تیرۆری دکتۆر قاسملو بە گشتی گرنگی هەیە وە چوەتە نێۆ فەرهەنگی سیاسی خەڵک، وە هەردوو باڵی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان خۆیان بە درێژەدەری رێبازی دکتۆر قاسملو دەزانن و هاوکات شانازیش بەو رابوردووەوە دەکەن وە دەتوانێ خاڵی هاوبەش بێ چونکە کردەوەیەک بوو کە دوژمن کردوویەتی وە ئێستاش لە ساڵنامەی سیاسی خەڵک دایە، وە من پێیم وایە کەیسی دکتۆر قاسملو ئەوەندە بەهێزە کە چ لە بواری دیپلۆماسی چ لە بارەی یاسای نێۆنەتەوەییەوە وە چ لە بارەی دەربڕینی نارەزایەتیەوە گرنگی هەیە کە بتوانین هەمیشە باسی بکەین و یادی بکەین".

کاک هێمن هەر وەها دەڵێت " دکتۆر قاسملو ئەو پۆتانسیەڵەی هەیە کە وەکو کەسایەتیەکی ئێرانی لەگەڵ ئەو کەسانەی کە کورد نیین بیکەینە پردێک بۆ پەیوەندی بۆ باس کردن، بۆ ریسواکردنی پیلانی کۆماری ئیسلامی بۆ تیرۆری شەهید دکتۆر قاسملو وە هەر وەها بەو زیانەی بە دیمۆکراسی ئێران گەیشت بە شەهیدکردنی دکتۆر قاسملو".

کاک هێمن دەشڵێت" ئەو جۆرەی کە پێویستە جێ دکتۆر قاسملو بە داخەوە پڕ نەبۆتەوە، راستە کەسایەتی دکتۆر قاسملو کەسایەتیەکی گەورە و کەم وێنە یا بگرە بێ وێنە بوو، بەڵام بە کاری بە کۆمەڵ، بە هاوکاری دەتوانن ئەو کەماسیە جوبران کەینەوە وە نەهێڵن کە حیزبی دیمۆکرات واێ لێبێت بڵێن قوناغی زێڕینی قاسملو و قوباغی دوواتر، من پێیم وایە لەو بوارەشدا پێویستی بە راسانێک هەیە، پێویستی بە خۆداچوونەوەیەک هەیە، جۆڵەی زیاتر بێت، بتوانن لە دکتۆر قاسملو ئیلهام وەرگرن، وە ئەگەر هیچ کاممان بە تەنێ توانای دکتۆر قاسملومان نییە لایەنی کەم تواناکانمان یەک بخەین و بە هەموومان ببینە قاسملویەک، رەنگە ئەگەر ئێستا دکتۆر قاسملو زیندووبوایە وەزعی حیزبی دیمۆکرات بەو پەرش و بڵاویە نەدەبوو، یان لایەنی کەم، ئەو لایەنەی کە دکتۆر قاسملو لەگەڵدابا جیاوازیەکی زەوی تا ئاسمانی دەبوو لەگەڵ لایەنەکانی دیکە".

please wait

No media source currently available

0:00 0:12:30 0:00

XS
SM
MD
LG