Accessibility links

دەوڵەتی ئیسلامی چارەکێکی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی لە عێراق و سوریا لە دەستدەدات


IHSڕێکخراوی ڕادەگەیەنێت گروپی دەوڵەتی ئیسلامی لە ماوەی 18 مانگی ڕابردوودا پانتاییەکی بە هێندی ڕوبەری ئێرلەندە کە چارەکێکی ناوچەکانی ژێردەستی بوو لە عێراق و سوریا بە هێزەکانی نەیاری لەدەستدا و ڕەنگە ئەم گروپە هێرشەکانی بۆ سەر خەڵکانی سیڤیل لە چەند مانگی داهاتوودا زیاد بکات.

ئەو ناوچانەی لەلایەن ئەو گروپە توندڕەوە سونەیەوە کۆنترۆڵ کرابوو 35 هەزار میل دووجا بوو شەش مانگ پاش ئەوەی کە خەلافەتەکەی لە عێراق و سوریا ڕاگەیاند، ئیستا پانتایی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی نزیکەی 26 هزار میل دووجایە.

شارەزایان دەڵێن ئەمەش وای کردووە گروپەکە هێرشەکانی بۆ سەر کەسانی سیڤیل لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا زیاتر بکات.

شارەزای باڵای ڕێکخراوی HIS بۆ لێکۆڵینەوە لە زانیارییەکان دەڵێت لە کاتێکدا خەلافەتەکەی دەوڵەتی ئیسلامی بەرتەسک دەبێتەوە زۆر بە ڕوونی دیارە کە پرۆژەکانی حکومەتەکەی سەرکەوتوو نییە، گروپەکە سەرنج دەدەنەوە سەر یاخیبوون.

ڕێکخراوەکە دەڵێت لە ئەنجامی ئەمەش بە داخەوە ئێمە پێشبینی هێرشی زیاتر دەکەین بۆ سەر کەسانی سیڤیل لە سەرانسەری عێراق و سوریا.

لەشکری عێراقی لە مانگی ڕابوردوو فەلوجەی ئازاد کرد و ئەمەش بوو بەهۆی زیاد کردنی هێرشەکانی داحش بۆ سەر شیعەکان. نزیکەی 300 کەس گیانیان لە دەستدا کاتێک هێرشبەرێکی داعش لە بازارێکی قەرەباڵغی بەغدا هەفتەیەک لەمەو بەر هێرشەکەی ئەنجام دا.

XS
SM
MD
LG