به‌ر له ده‌یان ملیۆن ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ناوچه‌ی ناوه‌ندی ڕۆمانیا له ترانسیلڤانیا دایناسوۆرێکی کورته باڵا ژیاوه و گرفتی دوومه‌ڵی هه‌بوه، دوومه‌ڵه‌که جۆری شێرپه‌نجه نه‌بوه وه‌ک ئه‌وه‌ی له ئێستادا له مرۆڤدا و شیرده‌ره‌کان و خشۆکه‌کاندا هه‌یه.
کاکیله‌ی ئه‌و جۆره‌ی به‌مدوایانه له‌لایه‌ن توێژه‌ره‌وانی زانکۆی ساوسئامپتن southampton university دۆزراوه‌ته‌وه به‌ناوی "تێلماره‌سۆرس ترانسلڤه‌ینه‌کس" Telmatosaurus transsylvanicus جۆرێک له دایناسۆره سه‌ره‌تایه‌کانه و ده‌می هاوشێوه‌ی ده‌می مراوی بوه، ناسراوه به "هادرۆسۆر" Hadrosaur . بۆیه‌که‌م جاره زاناکان بۆیان ده‌رکه‌وتوه له‌پاشماوه به‌ردینه‌کانیدا دوومه‌ڵی هه‌بوه.
ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه له‌م جۆره‌دا به‌یه‌که‌م له‌مێژووی پاشماوه به‌ردینه‌کاندا داده‌نرێت و به‌به‌ڵگه‌وه به‌رده‌ست ده‌که‌وێت.
کیت ئاتشیسۆن خوێندکاری دکتۆرا له زانکۆی ساۆسئامپتن ده‌ڵێت "دایناسۆره‌که له‌خێزانی ده‌م مراویه‌کانه، بوونی ئه‌م تێکچوون و شێواندنه له ده‌میدا له‌سه‌ره‌تای په‌ره‌سه‌ندنیاندا، به‌ڵگه‌ی زیاترمان ده‌داتێ که دایناسۆره‌کانی جۆری ده‌م مراویه‌کان به‌راورد به جۆره جیاوازه‌کانی‌که‌ی دایناسۆر زیاتر تووشی دوومه‌ڵ بوون.
Telmatosaurus له‌نێوان 67 بۆ 69 ملێۆن ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ژیاون له‌ناوچه‌ی وه‌ک ناویان لێناوه "دۆڵی دایناسۆرات “Valley of the dinosaurs" له ترانسیلڤانیا له ڕۆمانیا و له‌لایان یونسکۆوه به ناوچه‌یه‌کی پارێزراو دانراو.
له‌وانه‌یه له خولگه‌ی ئه‌ستێره‌یه‌کی بچووکدا هه‌وری ئاودار هه‌بێت.
زاناکانی ئستێره ناسی ده‌ڵین به‌ڵگه‌یان ده‌ستکه‌وتوه به‌بوونی ئاو له‌پله‌ی یه‌که‌مدا و به‌سته‌ڵه‌کی ئاو و هه‌ور له‌ده‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی خۆر.
ئه‌مه له گۆڤاری "نامه‌کانی فیزیای ئه‌ستێره‌ناسی"دا بڵاوکراوه‌ته‌وه Astrophysical Journal Letters ، زاناکانی زانکۆی کالفۆرنیا – سانتا کرۆز ده‌ڵین " ئه‌ستێره‌که ناویان لێناوه "براون درۆف" Brown Dwarf و ژماره‌ی WISE 0855 پێداوه، ته‌نها 7.2 ساڵی تیشک له‌زه‌ویه‌وه دووره، له‌وانیه هه‌ور له‌به‌رگی هه‌وایدا هه‌بێت".
به به‌کارهێنانی تلسکۆبی جیمنی نۆرس تلیسکۆب Gemini North telescope له هاوایی Hawaii .
زاناکان به تیشکی ژێر سوور لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌م ئه‌ستێره‌یه‌کردوه و به‌ساردترین له‌کۆمه‌ڵه‌ی خۆردا داده‌نرێت، که‌ئه‌مه‌ش بنه‌مای دروست بوونی کیمایای زینده‌وه‌ر داده‌نرێت.
زۆر جار ووشه‌ی Brown Dwarf بۆ ئه‌وجۆره ئه‌ستێرانه به‌کاردێت هێشتا قه‌بارەی ته‌واوه‌تی خۆیان وه‌رنه‌گرتوه و به‌هۆی ئاوێته‌بوون و یه‌کگرتنی ناوه‌کی ئه‌دره‌وشێنه‌وه.
WISE 0855 نزیکه‌ی 5 ئه‌وه‌ندی هه‌ساره‌ی بیرجیسه ناسراو به موشته‌ری یاخود Jupiter.
توێژینه‌وه: له‌وانه‌یه خواردنی پاستا ده‌رفه‌تی تووشبوون به‌قه‌ڵه‌وی که‌مکاته‌وه
له‌تووێژینه‌وه‌یه‌کدا له‌ئیتالیا ئه‌نجامداراوه ئاماژه ده‌کات به‌وه‌ی "پاستا له‌وانیه چه‌وری که‌مکاته‌وه و ده‌رفه‌تی قه‌ڵه‌وبوون نه‌هێڵێت".
توێژینه‌وه‌که له گۆڤاری Nutrition and Diabetes بڵاوکراوه‌ته‌وه، توێژه‌ره‌وان ده‌ڵێن سیسته‌می بنه‌ڕيتی خۆراکی ناوچه‌ی ده‌ریای ناوه‌ڕاست "هه‌ریکاره بۆ له‌شی ته‌ندروست و باریکی ناوقه‌د" ئاکامه‌کانی له‌به‌شی زانستی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌کان "ئیپیدۆمۆلۆجی" Epidemiology له به‌شی توێژینه‌وه و چاره‌سه‌ر و چاودێری ته‌ندروستی له په‌یمانگای هه‌سته‌ده‌ماری ده‌ریای ناوه‌ین له پۆزیڵی Pozzilli له ئیتالیا، له‌سه‌ر بنه‌مای شیکه‌رنه‌وه‌ی به‌شه‌خۆراکی زیاتر له 23 هه‌زار که‌س کراوه.
لیسیا لاکۆڤیڵۆ سه‌رۆکی تاقیگه‌ی خۆراک و زانستی نه‌خۆشیه‌کان له‌په‌یمانگاکه ده‌ڵێت "ده‌بێت ماکه‌رۆنه یاخود پاستا وه‌ک به‌شیک له سیستمه‌ی خۆراک به‌کاربێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له سه‌وزه و میوه و دانه‌وێڵه‌و جۆری چه‌ره‌سات و پاقله و و ڕۆن زه‌یتوون پێکدێت.
هه‌روه‌ها چه‌ندین تویژینه‌وه‌ی‌دیکه ده‌ریخستوه خواردنه‌کانی ناوچه‌ی ده‌ریای ناوه‌ڕاست مه‌ترسیه‌کانی جه‌ڵته‌ی دڵ و سه‌که‌ته‌ی مێشک که‌م ده‌کاته‌وه.