Accessibility links

مەم بورهان قانع: نووسەرانی دەربار وە یاخود جاش قەڵەمەکان لە رابوردوو و لە ئێستادا رۆڵی خراپیان بینیوە


Mam Burhan Qanie
Mam Burhan Qanie

مەم بورهان قانع: نووسەرانی دەربار وە یاخود جاش قەڵەمەکان لە رابوردوو و لە ئێستادا رۆڵی خراپیان بینیوە

دەردێك کە لە درێژایی مێژوودا تووشی زۆری گەلان بوە بە تاێبەتی ئەو میللەتانەی کە بزوتنەوەکانیان لە قوناغی رزگاری نیشتمانیدایە، ئەوەیە بە جاشایەتی، خۆفرۆشی وە یاخود بە بەکرێ گیراوی ناوبانگە، بەڵام دیاردەی جاشایەتی و بەکرێ گیراوی هەر چەک هەڵگرتن نییە بەڵکۆ پێنووس بە دەستانیش دەگرێتەوە.

ئایا لە هەرێمی کوردستان دیاردەیەک هەیە بە ناوی بەکرێ گیراوانی پێنووس بەدەست ( قەڵەم بەدەست – جاش قەڵەم) ؟

ئایا ئەم دیاردەیە بوەتە کەڵتوور لە هەرێمی کوردستان؟

مەم بورهان قانع سەرۆکی رێکخراوەی مەشق بۆ گەشەپێدانی دیمۆکراسی و میدیا لە هەرێمی کوردستان و بەرێوەبەری ئۆفیسی سلێمانی بۆ رێکخراوەی نووسەرانی بێسنووری خۆرهەڵاتی ناوەراست لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" هەڵبەتە مەسەلەی ئنتهازیەت لە نووسیندا، یا دەربار لە نووسیندا، یان نووسەری دەربار یاخود ئەوانەی پیان دەلێن جاش قەڵەم، یا ئەو نووسەرانەی ڕچاوی ئەخلاقی لە کاری میدیایی یا بەرپرسیارەتی سیاسی و نەتەوەیی و هتد.... ناکەن ریشەی مێژوویەکی دێرینی هەیە کە بەر لە ئیسلامدا هەبوە، لە دەورانی جاهلی، لەسەر دەمی ئیسلامدا هەبوە، لەسەر دەمی خەلافەتەکانی ئیسلامدا هەبوە.... وە لە قوناغە جیا جیاکاندا درێژ کراوەیە، ئەڵبەتە ئەم کاریگەریە بەسەر کوردیشدا یا لە باشوری کوردستانیشدا رەنگی داوەتەوە".

کاک مەم هەر وەها دەڵێت" نووسەری دەربار وە یاخود جاش قەڵەم ئەمانە لە قوناغی گواستنەوەدا، لە قۆناغی شۆرشەکاندا زیاتر دەرفەتیان بۆ ئەرەخسێنرێ بۆ ئەوەی مەلەوانی بکەن لەو کایەی کە پێی ئەوترێ کایەی جاشایەتی لە کاری نووسیندا، یا کایەی بەکرێ گیراوی یا کایەی جوێندان لە کاری نووسیندا لەسەر دەمی شورشی یەک لە دووا یەکەکاندا و ئەورۆشی لەگەڵدا بێ هەبوە و سیاسەت کاریگەری راستەوخۆێ هەبوە لەم بارەیەوە".

کاک مەم دەشڵێت" ئەم جاش قەڵەمانە بێگومان رۆڵی خراپیان بینیوە لە رابوردوودا و دەیبینن لە چەاوشە کردن وە یا بە لا رێیبردنی کۆمەڵگادا، وە بە داخەوە لە ناوەراستی نەوەدەکانی سەدەی رابوردوودا کاتێک شەری ناوخۆێ نێوان هێزە سیاسیەکان بوو بە تاێبەت یەکێتی و پارتی بەشێکی زۆر خەتەری ئەمشەرە ئەوە بوو کە نووسەرە دەربارەکان رۆڵی خراپیان بینی و ئێستاکەش کە ناکۆکی سیاسی نێوان هێزە سیاسیەکان هەیە، نابێ و سیاسیەکان دەبێ لەوە عاقڵتر بن بکەونە ژێر هەندێ نووسەری دەربارەوە لەسەر گەرم کردن و خەستکردنەوەی ناکۆکیە سیاسیەکان".

please wait

No media source currently available

0:00 0:12:38 0:00

XS
SM
MD
LG