Accessibility links

د. ڕێبوار فەتاح: لەگەڵ ئەوەی شەڕی عێراق پێویستبوو بەڵام قانونی نەبوو


دوابەدوای حەوت ساڵ لە دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەی تایبەت بە تێوەگلانی بەریتانیا لە شەڕی عێراق و رووخاندنی حکومەتی بەعس لە ساڵی 2003، ڕۆژی چوارشەممە راپۆرتێك لەوبارەیەوە بڵاوکرایەوە. راپۆرتەکە تایبەتە بەو هەڵانەی کە حکومەتی بەریتانیا سەبارەت بە شەڕی عێراق لەپێش و دوای ساڵی 2003 ئەنجامیداون.

حکومەتی ئەودەمەی بەریتانیا بەسەرۆکایەتی تۆنی بلێر، لەسەر بنەمای چەند زانیارییەک کە گوایە حکومەتی عێراق چەکی کۆمەڵکوژی هەیە، بەشداری شەڕی عێراقی کردبوو.

جۆن چێلکۆت سەرۆکی کۆمیتەی بەریتانیا بۆ لێکۆڵینەوە لە شەڕی عێراق لە راپۆرتەکەدا دەڵێت حکومەتی وڵاتەکەیان ساڵی 2003 بڕیاری بەشداریکردنی لەو شەڕە دابوو بەر لەوەی هەموو دەرفەتەکان بۆ گەیشتن بە چارەسەرێـکی ئاشتیـیانە تاوتێبکات و هەروەها پـلانی گونجاو بۆ دوای سەدام حسێن بەدەستەوەنەبووە.

د. ڕێبوار فەتاح شارەزای سیاسی لە لندن دەڵێت ئەڵبەتە پێدەچێت هه‌موو ئه‌و مشتومڕه‌ى ئه‌مڕۆ له‌ به‌ریتانیا هه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ بڕیارى به‌شدارىكردن له‌ جه‌نگى عێراق دەرئەنجامی دۆخى خراپى ئێستاى عێراقە.‌ هاوپەیمانی شەڕی عیراق لەڕاستیدا ئامادەنەبوون ئەو شەڕەبکەن پێیانوابوو ئەوە وڵاتێکە دەچنە ناوی وئێتر ڕژێمی سەدام حسین لادەبەن . کۆمەڵێك خەڵک هەبوو کە لیرەوە بردبوویان لەو سیاسییانەی کە ئەمڕۆ لە کوردستان و عیراق دەیانبینین، ئەوانەیان بەدەستەوەبوو کە جێگەی سەدام و دەستەوتاقمەکەی پێبگرنەوە بەڵام بەخۆین دەرکەوت کە داگیرکردنی وڵاتێك زۆر لەوە ئاڵۆزترە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:04 0:00

XS
SM
MD
LG