Accessibility links

جەواد مەلەکشاهی: لە بەغدا کەس ئامان نییە و گەرنتی ژیانیش بۆ کەس نییە


Jawad Kazim Malikshahi جه‌واد کازیم مه‌لکشاهی
Jawad Kazim Malikshahi جه‌واد کازیم مه‌لکشاهی

جەواد مەلەکشاهی: لە بەغدا کەس ئامان نییە و گەرنتی ژیانیش بۆ کەس نییە

عێراق لەو رۆژەوە لە دەستی رژێمی سەدام حوسەین رزگاری بوە لە جیاتی ئەوەی هاووڵاتیانی بە ئارامی و ئاسوودەیی بژێن، بە تاێبەتی دانیشتوانی بەغدا، وایان لێ هاتووە کە لە مال دەرئەچن نازانن ئاخۆ بە زیندویی دەگەرێنەوە یان نە.

ئەم رووداوە تیرۆریستیانە کە لە بەغدا و شوێنەکانی تردا روو دەدات ئایا شیانی رێگریان لێ هەیە وە یاخود دانانی سنوورێک بۆ ئەو کارە تیرۆریستیانە؟

حکومەتی هەرێمی کوردستان و کوردانی دەروەی شاری بەغدا ئاگایان لە کوردەکانی بەغدادا هەیە ئاخۆ لە چ بارودۆخێکدا دەژێن؟

IRAQ BAGHDAD CAR BOMB BLAST
IRAQ BAGHDAD CAR BOMB BLAST

رۆژنامەوان جەواد مەلکشاهی لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" بە راستی ئەوەی کە ئەمرۆ لە عێراق و وڵاتانی تردا دەبینرێ، ئەوەی وەکو کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام دەدرێ، شیانی هەیە لە هەندێکی رێگری بکرێ وە هەندێکی تریش شیانی رێگری نییە، چونکە کابرا کە خۆێ وەکو خۆکوژ ، وە دەیەوێ خۆێ بکوژێ لە بەرامبەر ئەودا جێ دەکرێ و بگرە ئەگەریش دەستگیر بکرێ خۆێ دەتەقێنێتەوە، چشتێکە کە وەکو دەڵێن " دەردێکی بی دەرمان".

کاک جەواد هەر وەها دەڵێت" بەڵێ بێگومان لە لایەن هێزەکانی ئاسایشەوە کەمتەرخەمی هەیە بەڵام لە هەمان کات ئەوانەی ئەم کارە تیرۆریستیانە ئەنجام دەدەن کەسانێک نیین کە وەکو دوژمنی دیار دەست نیشان بکرێن و بە ئاسانی شناسائی بکرێن وە زۆری ئەو ئامیرانەش کە بۆ رێگری لە کاروباری تیرۆریستی کراوون کارامە نیین وە خودی ئەو کەسانەش کە کڕێۆیانە و گرێبەستیان پێکردووە، ئێستا لە زیندانن، وە بە داخەوە ئەو ئامێرانەش کە خۆیان دەڵێن کارامە نیین ئێستاش بە کاریان دێنن".

کاک جەواد دەشڵێت" کەس لە بەغدا لەو کردەوە تیرۆریستیانەی کە ئەنجام دەدرێن ئامان نیین، ئەوەی کە بە ماشین کارێکی خۆدکوژی دەکات ناپرسێ ئەوەی ئەکوژرێت شیعەیە، سوننەیە یان کوردە، وە بە گشتی هیچ شوێنێک چ لە بەغدا وە یاخود شوێنەکانی تری عێراقدا کەس ئامان نییە".

کاک جەواد سەبارەت بەوەی بەرپرسانی هەرێم، هاووڵاتیانی کوردی هەرێم و دەرەوەی بەغدا هەست بەوە دەکەن کوردەکانی بەغدا بە تاێبەت فەیلیەکان ئاخۆ لە چ بارودۆخێکدا دەژێن، دەلێت" نەخێر پێیم وا نییە چونکە ئەوەی کە ئێمە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بیستمان، ئەوە بوو کە بەیانێکی دەرکرد و سەرکۆنەی ئەو کردەوە تیرۆریستیە کرد، بەڵام هیچ باسێک لە کوردانی فەیلی یان کوردەکانی دەرەوەی هەرێم یان ئەوانەی لە بەغدا بە شێوەیەکی گشتی ئەژێن نەکردووە، چونکە ئەوانەی لە بەغدا ئەژێن تەنها هەر کوردی فەیلی نیین، سۆرانی هەیە، بادینی و برایانی ئیزیدی هەیە و لە بەغدا گەرنتی ژیان بۆ کەس نییە".ç

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:10 0:00

XS
SM
MD
LG