Accessibility links

نازم عومەر دەباغ: ئێمە داوای ڕەچاوکردنی ڕەوشی هەرێمین نەک داوای دەستبەرداربوون لە خەبات و تێکۆشان


نازم عومه‌ر دەباغ
نازم عومه‌ر دەباغ

جێگری سەرکردەی پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران دەڵێت ماوەیەکە چەند لایەنێکی چەکدار لە هەوڵێ تێکدانی باری ئاسایشی ئێراندان.

حوسەین سەلامی، لەو ڕاگەیاندنەیدا داوا لە کاربەدەستانی کورد دەکات لە هەرێمی کوردستان کە پابەندی ڕێککەوتنەکانیان بن و ئاگاهیش دەدات کە ئێران بۆردومانی هەر شوێنێک دەکات گەر ببێتە سەرچاوەیەک بۆ مەترسی ئاسایشی لەسەر ئێران.

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران دەڵێت ئەم ڕاگەیاندنەی سەلامی بە ڕژدی وەرگیراوە و وەک لە ڕاگەیاندنەکەی حکومەتی هەرێمدا ئاماژەی پێکراوە "هیچ هەڕەشەیەکی ناهەق لە هیچ کەسێک قەبوڵ ناکات" و دەشڵیت لە هەمان ڕاگەیاندنی حکومەتی هەرێمدا هاتووە کە پێویستە تەواوی کێشەکان لە ڕێگای دیالۆگەوە چارەسەر بکرێن.

ئایا لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەبنە بەشێک لەو دیالۆگە؟

نازم عومەر دەڵێت تا ئێستا وتووێژ و دانوستاندنەکان وەها بەڕێوەچوون کە حکومەتی هەرێم ڕێککەوتنی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیدا کردووە و لە لایەکی تریشەوە هەر حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێککەوتنی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتدا کردووە و وەک دەڵێت حکومەتی هەرێم وەک دوو لایەن ئەژمار دەکرێت، یەکەمیان لایەنێکی سەرەکی لە دانوستاندنەکاندا و دووهەمیشیان وەک ناوبژیوانێک.

ئایا ئێران جارێکی هەنگاوێکی لەو شێوەیە دەنێت بۆ بۆردومان کردنی ئەو شوێنانەی لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی لێن؟

نوێنەری حکومەتی هەرێم لە تاران دەڵیت بەپێی ئەو زانیارییانەی لەبەردەستیدان زۆرینە لەو بڕوایەدان پارێزگاری لە ڕەوشی ئاسایشی هەرێم بکرێت بەتایبەتی لەم قۆناغەی ئێستادا کە هەرێم لە چەند قەیرانێکدایە وەک شەڕی داعش و قەیرانی بڕینی بودجە و دەشڵێت هەر بۆیە ئیتر پێویست ناکات کێشە و گرفتی تر بۆ هەرێم زیاد بکرێت و ئەمەش وەک دەڵێت "سەپاندنی تیادا نییە بەڵکو ڕێککەوتنە" ئاماژەش بەوە دەکات هەرچییەک دەیڵێت ڕای حکومەتی هەرێمن نەک ڕای خۆی بن.

لە وەڵامی پرسیارێکی بەڵێن ساڵح سەبارەت بە هەبوونی بنکە سەربازیەکانی تورکیا لە ناو خاکی هەرێمدا ئایا ئێرانیەکان هیچ پەیامێکیان پێداوە؟

نازم عومەر دەبا‌غ دەڵێت بەڵێ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران چەندان جار ئەم دۆسێیەیان باسکردووە و دەڵێن بۆچی ڕیگە بە پایگان و سەربازگە و تۆپخانەی تورکیا دەدرێت، بەڵام کاتێک ئێران ئاگاهیەک دەدات لەگەڵ ئەوەشدا کە ڕێککەوتن هەن دەکەونە ئەم هاوار هاوار کردنە.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:13:36 0:00

XS
SM
MD
LG