Accessibility links

بەهۆی دوو هێرش لە ئەفغانستان 9 کەس دەکوژرێن


کاربەدەستانی ئەفغانی دەڵێن ڕۆژی شەممە بەلایەنی کەم 9 کەسی سیڤیل کوژراون لە دوو هێرشی جیا جیادا لە ئەفغانستیان، لە ناویاندا هێرشێکی خۆکوژی و تەقەکردنێکی هەڕەمەکی بەناو خەڵکیدا.

بەلایەنی کەم دوو کەسی سیڤیل کوژران پاش ئەوەی هێرشبەرێکی خۆکوژ بە سواری مۆتۆر سایکلێک هێرشێکی کردە سەر ڕێبەرێکی خێڵەکی لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای نانگەرهار.

جێگری وتەبێژی حکومەتی هەرێمی نور ئەحمەد حەبیب دەڵێت 11 کەسی تریش لەو هێرشەدا بریندار بوون کە لە جەلالئابادی پایتەختی هەرێمەکە ڕوویدا.

هێرشبەرەکە حەیاتوڵڵا خانی ڕێبەری خێڵەکی کردبوو بە ئامانج بەلام بەبێ زیان ڕزگاری بوو. هەتا ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ کەسو لایەنێک بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەی نەگرتۆتە ئەستۆ بەڵام تالیبان لە ناوچەیەدا زۆر چالاکن.

لە باشوری هەرێمی قەندەهاریش چەند چەکدارێکی نەناسراو دەستڕێژیان بە ناو خەڵکا کرد و بەلایەنی کەم 7 کەسیان کوشت. زیا دۆرانی وتەبێژی بەرپرسی پۆلیسی پارێزگاکە دەڵێت 4 پیاو و سێ ژن کوژراون و پۆلیس لەو بارەیەوە لێکۆڵینەوە دەکات.

XS
SM
MD
LG