Accessibility links

هێزی دەریایی ئیتالیایی کەشتی کۆچبەران دەدۆزێتەوە


هێزی دەریایی ئیتالیایی کەشتی کۆچبەران دەدۆزێتەوە

هێزی دەریایی ئیتالیایی لە رۆژی چوارشەممە پاشماوەی کەشتیە تێکشکاوەکە کە لە مانگی ئاپریلی ساڵی 2015 بە نزیکەی 700 پەنابەری ئەفەریکاییەوە نووقم بوو کێشایە سەرەوە.

هیزی دەریایی تا ئێستا نزیکەی 100 لاشەی دۆزیوەتەوە بەڵام لەو بروایەدان زۆری تر لە نێوانیان ژن و منداڵان هێشتا لە نوهۆمەکانی ژێرەوەدا گیریان خوارد بێت.

یەخچاڵێکی گواستنەوە بە کار هێنراوە بۆ ئەوەی زانایان بتوانن ناسنامەی کوژراوەکان دەست نیشان بکەن.

کەشتیەکە لە 193 کم دوورگەی باشوری ئیتالیایی لامپییدۆسا لە 18 ئاپریلی 2015 هەڵگەرایەوە، لەو کاتەی گوایە کۆچبەرەکان چوونەتە لایەکی کەشتیەکەدا و هاوسەنگیەکەی بە لایەکدا شکاوە لە دەمی هاتنی کەشتیەکی بازرگانی بەرەو روویاندا.

XS
SM
MD
LG