Accessibility links

مینا جاف: ژن و منداڵانی پەنابەر لە ڕێـیاندا بەرەو ئەوروپا توندوتیژیـیان بەرامبەر کراوە


شارەزایان و لێکۆڵەرەوان تیشک دەخەنە سەر کۆمەڵێک بابەتی هەنوکەیی و ستراتیژی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی پەنابەران و لێشاوی کۆچبەران، گرفتە فەرهەنگی و ژیارییەکان تێکڕا وابەستە بە گرفتی پێکەوە ژیانی پەنابەر لەگەڵ کۆمەڵگەکانی خۆرئاوادا و هاوکاتی گرفتی مناڵانی بێ سەرپەرشت و ئە ئافرەتە بێ کەس و هاوەڵانەش کە ئاورەی وڵاتانی ئەوروپا و تورکیا و یۆنان بوون.

ئاسۆ جەبار لە دەنگی ئەمریکا وتووێژێکی لەگەڵ مینا جافدا سازکردووە.

شایەنی باسە مینا جاف وەک بەڕێوبەری رێکخراوی (GBV)بەرگرتن لە توندوتیژی رەگەزی و هاوکات وەک رێکخەری لە کەمپەکانی یۆنان بۆ پەنابەران کاردەکات.

مینا جاف "وڵاتەکان زۆر جیاوازن و یاساکانیشیان جیاوازە بەرامبەر پەنابەران، بەتایبەت لەبارەی کڵاسی زمان و چۆن فێری زمان ببن و چۆن خۆیان لەگەڵ کۆمەڵگەی ئەوروپادا بگونجێنن، بۆ نمونە وڵاتێکی وەک بەلجیکا، کڵاس هەیە بۆ پەنابەران بەڵام زوربەی زۆری ئەوانەی کە دەتوانن کڵاس وەربگرن دەبێت ساڵێک تا دوو ساڵ چاوەڕێ بکەن."

هەروەها دەڵێت "ئەڵمانیا شکستی هێناوە لەوەی کە بتوانێت پڕۆگرامی گوجاندن و پێکەوە ژیان بکاتەوە بۆئەوەی ئەو کەسە تازانەی کە دێن وڵاتەکەیان بیانخەنە سەر ئیش بە زوترین کات؛ وڵاتێکی وەک دانیمارک زۆر زیرەکن لەوەدا کە دەتوانن یەکسەر لەو رۆژەی کە دەچنە کەمپەوە دەتوانن کڵاس وەربگرن؛ هەر لە کڵاسی زمانەوە تا کڵاسی پێکەوە ژیان."

هاوکات لەبارەی ئەو ژن و مناڵە پەنابەرە بێ سەرپەرشتانە مینا جاف دەڵێت: "ئەو ژن و مناڵە پەنابەرانە کە چەندین توندوتیژیان بەرامبەر کراوە، کەسیش لە پەرلەمان و راوێژکارانی یەکێتی ئەوروپا باس لەم کێشانە ناکات، بەڕاستی ئەمە گەورەترین کێشەی ئەم پەنابەرانەیە."

لەڕێی ئەم بەستەرەوە دەتوانن گوێبیستی تەواوی وتووێژەکە ببن....

please wait

No media source currently available

0:00 0:12:12 0:00

XS
SM
MD
LG