Accessibility links

سۆران عەلی خان: لەم میانەدا کورد نە لەگەڵ ئیسرائیل دا بەرژەوەندیەکی باشی هەبوە وە نە لەگەڵ تورکیادا


Soran Ali Khan
Soran Ali Khan

سۆران عەلی خان: لەم میانەدا کورد نە لەگەڵ ئیسرائیل دا بەرژەوەندیەکی باشی هەبوە وە نە لەگەڵ تورکیادا

وەکو باس دەکرێ هەوڵدانەکانی سەرۆک کۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردوگان لەسەر ئاستی ناوچەکە و جیهاندا دەرئەنجامێکی ئەوتۆێ لێ نەکەوتووەتەوە و تورکیا لەم جیهانەدا بێ دۆست و یار ماوەتەوە. چی بوو ئیسرائیلێک کە پەیوەندیەکانی بۆ ماوەی چەند ساڵێکە لەگەڵ تورکیا و ئەردوگاندا سڕ کردبوو، ئێستاکە وا خەریکە ئاسایی دەبێتەوە؟

A
A

مامۆستا سۆران عەلی خان لێکۆڵەر و چاودێری کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" ئەردوگان هەست بە گۆشەگیریەکی زۆر ئەکات، تاقی خۆێ کردەوە کە بتوانێ رێبەری وڵاتانی ئیسلامی بێ بەڵام هیچی پێ نەکرا هەست بە شکستی سیاسەتەکانی ئەکا لە ناوچەکەدا، بە تاێبەتی لە باکوری کوردستان و ئێستا دیسان هەوڵی بردوەتەوە و چوەتەوە " باوەشی ئیسرائیل" (تا رادەیەک من وا ناوی ئەبەم هەرچەند لە سیاسەتدا رەنگە ئەمە جوان نەبێت ) بۆ ئەوەی پەیوەندیە کۆنەکانی درووست بکاتەوە و رۆڵی خۆێ وەکو پۆلیسی ناوچەکە بپارێزێ".

مامۆستا سۆران هەر وەها دەڵێت" تورکیا هەر لە سەرەتای 2003 وە کۆمەڵێک هەڵەی کرد بە رێگا نەدان لە بەکارهێنانی بنکەی ئاسمانی ئینجەرلک و هەر لەو کاتەوە تا ئێستاش تووشی کۆمەڵێک لە هەڵە و کەم و کۆری سیاسی گەورە بوە، وە من لەو بروایەدام تورکیایە کە پێویستی بە ئیسرائیلە، لەبەر ئەوەی ئیسرائیل جێگیرە و کێشەی وا گەورەی نییە، بەڵام سەرەرای ئەوە پەیوەندیەکان لەسەر بەرژوەندی دوو لایەنەیە".

سەبارەت بەوەی ئاخۆ کورد چۆن دەروانێتە ئەو رێکەوتنە مامۆستا سۆران دەڵێت" کورد هەمیشە بێ بەش بوە لە سوود لەو وڵاتانەدا، ئیسرائیلیش وەکو وڵاتێک بە دووای دەستکەوت و بەرژەوەندیەکانی خۆێدایە و هەر ئیسرائیل بوو بە هاوکاری موخابەراتی ئەمریکاییەوە ئۆجەلان دەستگیر کرا و رادەستی تورکیا کرا، ئیسرائیلیش ئەو دۆستە نزیکەی کورد نییە تا کورد زۆر دڵی پێی خۆش بکا. لەم میانەدا کورد نە لەگەڵ ئیسرائیل دا بەرژەوەندیەکی باشی هەبوە وە نە لەگەڵ تورکیادا".

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:16 0:00

XS
SM
MD
LG