Accessibility links

پۆلات جان: ئەو شەرەی دژ بە داعش لە ئارادایە رێگا دەگرێت لە دووبارە بونەوەی کارەساتانێک وەکو شەنگاڵ و کۆبانی


Polat Can
Polat Can

پۆلات جان: ئەو شەرەی دژ بە داعش لە ئارادایە رێگا دەگرێت لە دووبارە بونەوەی کارەساتانێک وەکو شەنگاڵ و کۆبانی

ساڵێک لەمەۆپێش پاش رزگارکردنی کۆبانی چەکدارانی داعش بە جلی شەرڤانانەوە گوایە لە سنورەکانی تورکیاوە هاتنەوە کۆبانی و کوشتارگاە و کۆمەڵ کوژیەکیان ئەنجام دا.

Women's Protection Units in Kurdish area, Syria (YPJ)
Women's Protection Units in Kurdish area, Syria (YPJ)

پۆڵات جان نوێنەری یەپەگە لە کوالسیۆن یا هاوپەیمانی دژ بە داعش لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" لە یەکمین ساڵیادی کۆمەڵ کوژی 25 حوزەیرانی رابوردوو، کە لەو کارەساتەدا فەرەتر لە 500 کەس لە کەسانی سڤیلی بێگوناە کوژراو و برینداری لێ کەوتەوە، سەرێ رێز ە نەوازش بۆ هەموو ئەو گیان بەختوانە دا دەنێن و ساغی و تەندرووستی بۆ بریندارەکانیش دەخوازین و هەر وەها بۆ کەس و کار و هەموو هاووڵاتیانی کۆبانی، گەلی رۆژئاوا و گەلی کوردستان سەر ساغی دەخوازین".

کاک پۆڵات هەر وەها دەڵێت" داعش ئەو کارەساتەی بەسەر شەنگاڵدا هێنا ئەیویست لە کۆبانی دووبارە بکاتەوە، بەڵام ئەو بەرخۆدانەی لە کۆبانی هاتە ئاراوە وا نیشانی دا کە داعش ئەو هێزە زلە نییە و سەر ناکەوێت ئەگەر بێت و لە بەرامبەرێدا خۆڕاگری هەبێت، وە ئەو بەرخۆدانەی کە لە کۆبانی هاتە کایەوە، بەرخۆدانێکی دیرۆکی بوو وە ئەو شەری کە لە هەموو لایەکەوە دژ بە داعش لە ئارادایە ریگا دەگرێت لە دووبارە بونەوەی کارەساتانێک وەکو شەنگاڵ و کۆبانی".

کاک پۆڵات دەشڵێت" هاوکاری و هاوئاهەنگیەکی باش لە نێوان یەکینەکانی پاراستنی گەل، یەکینەکانی پاراستنی ژن. هێزی سوریای دیمۆکراتی و هاوپەیمانی نێۆنەتەوەیی لە ئارادایە و زۆر باشە، وە بە هیوای ئەوەداین کە باشتر بێت چ لە رووی سیاسی، کۆمەڵایەتی وە یاخود ئابوری".

please wait

No media source currently available

0:00 0:13:32 0:00

XS
SM
MD
LG