Accessibility links

ڤاتیکان وەڵامی تورکیا دەداتەوە


ڕۆژی یەکشممە ڤاتیکان وەڵامی توندی تورکیای دایەوە بۆ وێناکردنی پاپا فرانسس بە کەسێکی کە " بیروڕایی شەڕانگێزی هەیە" پاش ئەوەی پاپا وشەی ژینۆسایدی بەکار هێنا بۆ باس کردنی کۆمەڵکوژی 1 ملیۆن و 5 سەد هەزار ئەرمەنی سەدەیەک لەمەو بەر.

وتەبێژ قەشە فیدریکۆ لۆمباردی بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند " پاپا کەسێکی شەڕانگێز نییە. ئەو نایەوێت شەڕ دروست بکات یان دیوار دروست کات بەڵکو دەیەوێت پرد دروست بکات، ئەو یەک وشەشی دژ بە تورکیا نەوتووە."

لە میانەی لێدوانێکیدا بۆ سەرۆکی ئەرمینیا، حکومەت و دیپلۆماتان لە ڕۆژی هەینی پاپا فرانسس وشەی ژینۆسایدی بەکار هێنا بۆ ئەو کۆمەڵکوژییە هەمان وشەی کە ساڵێک لەمەو بەر بۆ یەکەم جار بەکار هێنا و تورکیای توڕە کرد.

جێگری سەرۆک وەزیری تورکیا ڕۆژی شەممە ڕایگەیند زۆر بەداخەوە کە پاپا ئەو وشەیەی بەکار هێناوە و گوتیشی بەخاوە کە شیانی هەیە هەمو کاردانەوەیەک و شوێنەوارێکی شەڕانگێزانە لە کردارەکانی پاپا دا ببینیت.

XS
SM
MD
LG