Accessibility links

بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی ڕوسیا و سوریا بەلایەنی کەم 45 کەس لە سوریا دەکوژرێن


ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریایی بنکە لە بەریتانیا ڕادەگەیەنێت فڕۆکە جەنگییەکانی ڕوسیا و سوریا ڕۆژی شەممە لە شارۆچکەیەکی ڕۆژهەڵاتی سوریا بەلایەنی کەم 45 کەسیان کوشتووە لە ناویاندا منداڵیش.

ئەو ڕێکخراوە چاودێرییە دەشڵێت هێرشەکان کراونەتە سەر شارۆچکەی قورەییە لە پارێزگای دێرئەلزور کە سنوری لەگەڵ عێراقەو و بەشێکی زۆری لەلایەن ڕێکخراوەی تیرۆرستی دەوڵەتی ئیسلامییەوە کۆنتڕۆڵ کراوە.

هاوکات هێزەکانی سوریای دیموکرات بە پشتیوانی هێرشی ئاسمانی هاوپەیمانان بە ڕێبەرایەتی ئەمەریکا، هێرشێکیان دژ بە داعش لە ناو مەنبج کردووە کە شوێنی سەرەکی ئەو ڕێکخراوە توندڕەوەیە.

هێزەکانی سوریای دیموکرات لە کەناری باشورەوە ئەو هێرشەیان ئەنجام دا. مەنبج شوێنی سەرەکی گواستنەوەی کەرەستەیە بۆ چەکدارانی داعش لە سەرانسەری ناوچەکانی باکوری سوریا کە لەژێر کۆنتڕۆڵی ئەوانە. چالاکوانە خۆجەییەکان دەڵێن لە دەستدانی ئەو شارۆچکەیە دەبێتە گورزێکی گەورە بۆ ئەو ڕێکخراوە تیرۆرستییە.

XS
SM
MD
LG