Accessibility links

لەگەڵ ڕووداوەکاندا: تەکفیر لە ئیسلامدا


لەگەڵ ڕووداوەکاندا
لەگەڵ ڕووداوەکاندا

لە سادەترین پێناسەیدا "تەکفیرکردن" لە ئاینی ئیسلامدا ڕەتکردنەوەی کەسێکە یان لایەنێکە کە لە بنەماکانی ئاینی ئیسلام لایدابێت.

بەڵام پرسیار لەوەدایە کام جۆری ڕەتکردنەوەیە؟ ئایا ڕەتکردنەوەیە یان سڕینەوەیە؟

بزوتنەوە سیاسییەکانی ئیسلامی لەسەر دوو بنچینە کار دەکەن، تەکفیر و تەحریم.

ئەو ڕێکخراو و لایەن و دەستە و تاقمانەی خۆیان بە تەکفیری ناساندووە زیاتر ئەوانەن کە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان ڕێی جیهاد بەکاردەهێنن وەک ڕێکخراوی ئەلقاعیدە و دەوڵەتی ئیسلامی و بۆکۆ حەرام و لەشکری تیبە و ئەبو سەیاف و چەندانی تریش.

هەموو تەکفیر کردنێک یان بە کافر ناساندنێک بەپێی شەریعەتی ئیسلام سزای قورسی هەیە کە زۆربەی هەرە زۆری جار دەگاتە سزای مردن.

پشکۆ شەمسی
پشکۆ شەمسی

ئەم تەکفیر کردنە بۆتە بارێکی باو بە تایبەتی لە ناو لایەنە توندڕەوەکانی شیعە و سوننەدا، لە کاتێکدا سەرچاوەی کارکردنی هەردوولایان یەک ئاین و یەک کتێبە (قورئان، کتێبی پیرۆزی موسڵمانەکان) بەڵام بەردەوام یەک ئەوی تریان بە کافر یان بە هەڵگەڕاوە لە ئاین دەناسێنێت.

لە کاتیکدا ئاینی ئیسلام دەسەڵاتی نەداوە بە هیچ کەسێک یان لایەنێک تا نازناوی کافر ببەخشێتەوە بەڵام لایەنە ڕکابەرە ئیسلامییەکان بەردەوام ئەم دەستەواژەیە دژ بە یەکتر بەکاردەهێنن.

دواترینی ئەم جۆرە هەڵوێستانەش لە ڕاگەیاندنە نوسراوەکەی وەزارەتی ئیتیلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێراندا بوو کە باس لە پوچەڵکردنەوەی هەوڵێکی تێرۆریستی دەکات.

لەو ڕاپۆرتەدا وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران ئاماژە بە وەهابییەکان دەکات و لە هەمان دەمیشدا تەکفیریشیان دەکات.

تەواوی ئەو ڕێکخراوانەی لەسەر دید و بۆچونەکانی وەهابیزم (توندڕەویی سوننە) دامەزراون لە سەر ئاستی نێونەتەوەیی بە ڕێکخراوی تێرۆریزم ناسراون.

بەپێی زۆرێک لە سەرچاوەکان ئەوەی ڕێکخراوە توندڕەوە شیعەکان دەیکەن بە هەموو پێوانەکان هیچیان کەمتر نییە لەوەی توندڕەوە سوننەکان دەیکەن، حزبوڵای لوبنان بە نمونە کە حیزبێکی شیعەی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێرانە.

جا با بپرسین کامیان لەم تەکفیر کردنەدا دروستن؟ کاتێک شیعەکان و سوننەکان یەک ئەوی تر تەکفیر دەکات بە چی دەگەن؟

له‌ ئاینی ئیسلامدا ده‌سته‌واژه‌ی (ته‌کفیر) کردن چی و کێ ده‌گرێته‌وه‌؟
ئایا ئه‌م ته‌کفیر کردنه‌ تایبه‌تمه‌ندێتییه‌ ئاینیه‌کانی خۆی له‌ده‌ستداوه‌ یان به‌ سیاسی کراوه‌؟
له‌سه‌ر چ بنچینه‌یه‌ک ته‌کفیر ده‌کرێت و کێ خاوه‌نی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه‌؟
ئایا له‌سه‌ر چ بنچینه‌یه‌ک توندڕه‌وانی شیعه‌ و سوننه یه‌ک ئه‌وی تریان به‌ ته‌کفیری گوناهبار ده‌کات، له‌ کاتێکدا سه‌رچاوه‌ی هه‌ردوو (قورئان) کتێبی پیرۆزی موسڵمانانه‌؟

کاتێک ئێران وه‌هابیه‌کان به‌ ته‌کفیری ناودێر ده‌کات، ئه‌ی ده‌بێت حزبوڵای لوبنان به‌ چی ناودێر بکرێت؟
ئایا به‌ر له‌ ته‌کفیر کردن پێویسته‌ باس له‌ ته‌حریم کردن بکرێت؟

(پشکۆ شه‌مسی) نوسه‌ر و لێکۆڵه‌رله‌ به‌رنامه‌ی (له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا) وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش ده‌داته‌وه:‌

please wait

No media source currently available

0:00 0:20:44 0:00

XS
SM
MD
LG