له‌به‌رده‌م باڵەخانەی پارێزگای سلێمانیدا دژ به بڕیارێكی پارێزگاری سلێمانی بۆ تاپۆكردنی موڵكی گواستراوه و نه‌گواستره‌وه له شاری سلێمانی بۆ هاوڵاتیانی عه‌ره‌ب له لایه‌ن ژماره‌یه‌ک هاوڵاتیه‌وه گردبونه‌وه‌ی ناڕه‌زایی ئانجامدرا.
هاوڕێ په‌ناهی له‌و یەکێک لەو هاوڵاتیه ناڕازییانه‌ی به‌شداری گردبونه‌وه‌كه‌ی كردبوو به ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاند "ئه‌و بڕیاره‌ی پارێزگاری سلێمانی زیندووكردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی ته‌عریبه و وەک هاوڵاتی سلێمانی چه‌ندین چالاكی تر ئه‌نجام ده‌ده‌ین تا پارێزگار له‌و بڕیاره په‌شیمان ده‌بێته‌وه".
گردبونه‌وه‌كه له لایه‌ن ڕێكخراوی ناسنامه‌ی كوردستانه‌وه ئه‌نجام درا. ستاره عارف ئه‌ندامی ئەو ڕێكخراوه و چالاكی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی به ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاند "ئه‌م گردبونه‌وه‌یه سه‌ره‌تایی چالاكییه‌كانمان ده‌بێت دژ به‌و بڕیاره‌ی پارێزگاری سلێمانی و ئێستا مه‌ترسی ته‌عریب له‌سه‌ر كوردستان له هه‌موو كات زیاتره به هۆی هاتنی ئه‌و هه‌موو هاوڵاتیه عه‌ره‌به‌وه".
دەقی ڕاپۆرتی پەیامنێرمان ژیار محەمەد لە سلێمانی