چالاکوانانی سوریا دەڵێن ملیتانەکان دوو گوندیان لە گرتووە کە لە ژێر دەستی هێزەکانی سەر بە حکومەت و هاوپەیمانایان بوولە باکوری پارێزگای حەلەب.
ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریایی بنکە لە بەریتانیا دەڵێت پاش شەڕێکی چوار ڕۆژی گروپە ملیتانەکان لە ناویاندا شانەی ئەلقاعیدە لە سوریا، 86 سەرباز و چەکدارانی سەر بە حکومەتیان کوشت لە ناویاندا 25 ئەندامی گروپی حیزبوڵاش.
ڕێکخراوەکە و کۆمیتەکانی هەماهەنگی کردنی خۆجێی دەڵێن لە ئێشتادا ملیتانەکان گوندەکانی زیتان و خالسایان لە باشوری شاری حەلەب کۆنترۆڵ کردووە.
حیزبوڵا ڕۆژی شەممە لە بەیروت بەیاننامەیکی بڵاو کردەوە و تیایدا دەڵێت ژمارەیەک ژمارەیەک لە چەکدارانی لە دەستداوە لە شەڕی دژ بە تیرۆرسمدا.
شایانی باسە حیزبوڵا هەزاران لە ئەندامانی ناردووە بۆ سوریا تا پشتیوانی لە سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد بکات