کوژرانی نزیکه‌ی 50 که‌س له کڵابی ئۆڕلاندۆ به ده‌ستی پیاوێکی موسوڵمان دیسان پرسی تۆند ئاژۆی ئاینی له ناوخۆی ئه‌مه‌ریکای هێنایه ڕۆژه‌ڤه‌وه. پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه‌که ئاخۆ کوشتنی ئه‌و هاوڕه‌گه‌زخوازانه درئه‌نجامی ڕق و تووڕه‌ییه‌کی کاتی بووه یان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی جۆرێک په‌روه‌رده و کولتوری ئیسلامی یه؟
ئه‌گه‌ر دژایه‌تی کردنی ده‌قی پیرۆزی موسوڵمانان له گه‌ڵ هاوڕه‌گه‌زخوازه‌کان بووبێته هۆی هاندانی ئه‌و کابرایه بۆ ئه‌و کوشتاره ده‌بێت بپرسین بۆ چی دژایه‌تی کردنی هاوشێوه له هه‌ندێک له ئاینه‌کانی تردا له وانه له ناو یه‌هوودی یه‌کاندا کاردانه‌وه‌ی ئاوای لێناکه‌وێته‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌و پرسیاره دێته ئاراوه که ڕێبه‌رانی ئاینی موسۆڵمانان چه‌ند به‌رامبه‌ربه ڕه‌وشی ئاوا ده‌بێت به‌رپرسیار بن؟
به گشتی مامۆستایانی ئاینی له ئه‌م ساڵانه‌ی دواییدا تا چه‌ند به‌رامبه‌ر به توندڕه‌وی ئاینی و گرووپه توندئاژۆکان هه‌ڵوێستیان گرتووه. هۆی بێده‌نگی کۆمه‌ڵگای موسوڵمانان به‌رامبه‌ر به گرووپه توندئاژوه‌کان و کرده‌وه‌کانیان چیه؟ ڕۆشنبیرانی ناسراو به ڕووشنبیری موسوڵمان چه‌ند ده‌توانن له ئه‌م پێوه‌ندی یه‌دا ڕۆل بگێڕن؟
له به‌رنامه‌ی "ڕوانگه"ی ئه‌م حه‌وتووه دا، ئه‌م پرسانه‌مان له گه‌ڵ به‌ڕیزان: دوکتور که‌ماڵ سوله‌یمانی، مامۆستای زانکۆ له نیویوڕک و موختار هوشمه‌ند، پسپۆڕی بواری ئیسلامی سیاسی له ئاڵمان تا و تۆ کردووه.