Accessibility links

دکتۆر عیزەت سابیر: هەر دۆخێکی تر لە هەرێم بێتە پێشەوە لەم دۆخەی ئێستا باشتر دەبێت


دکتۆر عیزەت سابیر
دکتۆر عیزەت سابیر

وەزارەتی سامانە سروشتیەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای یاسایی لەسەر سێ پەرلەمانتاری هەرێم تۆمارکردووە بەهۆی ئەو لێدوانانەی لەسەر داهات و خەرجییەکانی هەرێمی کوردستان داویانە.

داوا یاساییەکەش لەسەر دکتۆر عیزەت سابیر و عەلی حەمە ساڵح و دکتۆر شێرکۆ ڕەشید تۆمارکراوە.

دکتۆر عیزەت دەڵێت ئەمە یەکەم جار نییە ئەم سێ ئەندام پەرلەمانە ڕووبەڕووی ئەم جۆرە داوا یاساییانە ببنەوە و دەشڵێت ئامادەن بچنە بەردەم دادگا و ملیشیان لە موو باریکترە لەبەردەم دادگادا، بەڵام بەو مەرجەی پێشتر پەناپارێزییان لێ بسەندرێتەوە لە دانیشتنێکی پەرلەماندا بە ئامادەبوونی سەرۆکی پەرلەمان.

دکتۆر عیزەت سابیر دەشڵێت پێدەچێت حکومەتی هەرێم هەمان هەنگاوەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا بگرێتە بەر بۆ لێسەندنەوەی متمانە لە پەرلەمانتاران کە بە بەشێک لە سیاسەتی بێدەنگ کردن ناودێری دەکات.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، دکتۆر عیزەت ئاماژەش بەوە دەکات کە چارەسەر هەن بۆ قەیرانەکانی هەرێمی کوردستان بەڵام حکومەتی هەرێم نایکات و دەشڵێت یەکێک لەو چارەسەریانە جێگیرکردنی سیستەمی لامەرکەزییە.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە: ‌

please wait

No media source currently available

0:00 0:11:23 0:00

XS
SM
MD
LG