Accessibility links

بان کی موون هێرشەکەی سەر سەیدە زەینەب شەرمەزار دەکات


سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بان کی موون هێرشەکەی ڕۆژی شەممە بۆ سەر مەزارگەی شیعەکان لە دیمەشق شەرمەزار دەکات.

بان کی موون ئێوارەی شەممە ڕایگەیاند ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوە خۆجییەکان لە سوریا دەڵێن چەند کەسێکی سیڤیل لە ناویاندا ژن و منداڵیش کوژراون و ژمارەیەکی زیاتریش بریندار بوون لەو هێرشەی کە داعش بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ گرت. سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت ئەو کەسانەی کە بەرپرسیارن بەرامبەر کوشتنی کەسانی سیڤیل دەبێت سزا بدرێن.

بەهۆی دوو هێرش لە مەزارگەی سەیدە زەینەب بەلایەنی کەم 12 کەس کوژران و ژمارەیەکی زیاتریش بریندار بوون.

میدیای سوریا دەڵێت ‌هێرشبەرە خۆکوژەکە لە دەرگای چوونە ژورەوەی مەزارگەکە تەقینەوەکەی ئەنجام دا. هەر دوابەدوای ئەوە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراویش تەقییەوە لەو مەزارگەیەی کە بەلای شیعە ئاینزاکانی سەرانسەری جیهانەوە زۆر گرنگی هەیە. هەنێک سەرچاوە ئاماژە بەوە دەکەن لە هەردوو تەقینەوەکەدا نزیکەی 20 کەس کوژراون.

پێشتریش چەندین هێرش کراوەتە سەر ئەو شوێنە و زۆربەی جاریش لەلایەن داعشەوە بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ گیراوە.

XS
SM
MD
LG