Accessibility links

بەهۆی هێرشێک لە ناو یانەیەکی شەوانەی ئۆرلاندۆ 20 کەس دەکوژرێن


پۆلیس لە شاری ئۆرلاندۆی باشوری ڕۆژهەڵاتی ئەمەریکا ڕادەگەیەنێت بەهۆی تەقەکردن لە یانەیەکی شەوانەی هاوڕەگەزبازەکاندا سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە بەلایەنی کەم20 کەس کوژران و 42 کەسیش بریندار بوون.

پۆلیس لە سەر لاپەڕەی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاندووە زیانێکی زۆر بەهۆی ئەو تەقەکردنەوە ڕوویداوەو هێرشبەرەکەش لە ناو یانەکەدا مردووە.

میدیا خۆجێییەکان دەڵێن 20 کەس کوژراون.

پۆلیسی شارەکە داواشی کردووە هەر کەسێک کە لە کاتی ڕووداوەکە لەو یانەیە بووەو ڕووداوەکەی بینیەوە تکایە سەردانی بنکەی پۆلیسی ئۆرلاندۆ بکات.

کەسێک کە لە ناو یانەکە بووە دەڵێت گوێی لە تەقەی زیاتر لە 40 گوللە بووە.

کاتژمێری 2 ی شەو بە کاتی ڕۆژهەڵاتی ئەمەریکا لە پۆستێکی فەیس بووکی یانەکە نوسراوە "هەموان دەرچنە دەرەوەو و ڕابکەن".

گرتە ڤیدیۆییەکانی کە لە کەناڵی تەلەفیزیۆنی CNN نیشانی دەدات پۆلیس تەقە دەکات بە ناو یانەکەدا.

پاشان هەر لە ڤیدیۆکانەی ئەو کەناڵەدا نیشان دەدرێت خەڵکی برینداێکیان هەڵگرتووە. دەیخەنە نێو پیکابیکاوە لەبری ئامبولانس. و هەروەها نیشان دەدرێت کە پۆلیس خەریکی گواستەنەوەی بریندارەکانە.

بەرپرسی پۆلیسی شارەکە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند پاش تەقە کردنەکە گومانبارەکە خەڵکی بە بارمتە لە ناو یانەکەدا گرتبوو، نزیکەی کاتژمێر 5 ی بەیانی بڕیارماندا بچینە ناو یانەکەوەو شەڕە تەقە ڕوویدا و لە ئەنجامی ئەوەدا توانیمان بەلایەنی کەم 30 کەس ڕزگار بکەین و هێرشبەرەکەش لە ناو یانەکە کوژرا.

XS
SM
MD
LG