پۆلیس ڕادەگەیەنیت هونەرمەندی گۆرانی بێژ کرستینا گرێمی کە لە بەرنامەیەکی تەلەفیزیۆنی بە ناوی دەی ڤۆیس ناوبانگی دەرکرد لە ڕۆژی هەینی لە میانەی کۆنسێرتێکیدا لە شاری ئۆرلاندۆی فلۆریدا تەقەی لێکراو کوژرا.
پۆلیسی ئۆرلاندۆ لەسەر لاپەڕەی تویتەری ڕایگەیاند گرێمی گۆرانی دەگوت لەگەڵ ئەندامانی گروپی ، بەر لەوەی تۆ هەبیت، کە هەر لەگەڵ ئەوانیشدا پێشتریش گۆرانی گوتبوو، کاتێک هێرشبەرێک هاتەپێشەوەو تەقەی لێکرد بەر لەوەی براکەی خۆی بدات بەسەریا.
پۆلیس دەشڵێت گرێمی سەر لەبەیانی ڕۆژی شەممە لە ئەنجامی برینەکانی گیانی لەدەستدا.
هەر لە پۆستێکی تری تویتەرز دا پۆلیس دەڵێت هێرشبەرەکە خۆی کوشت.
بەرنامەی دەی ڤۆیسیش لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیدا ئەو هەواڵەی ڕاگەیاندووە.