چالاکانی ئۆپۆزسیۆنی سوری دەڵێن لە هێڕشە ئاسمانیەکانی رۆژی چوارشەممەدا بۆ سەر ئەو ناوچانەی کە لە لایەن سەرهەڵداوەکانەوە کۆنترۆڵ کراوە لە شاری حەلەب، لە نێوانیان هێڕشێکدا بۆ سەر نەخۆشخانەیەک 10 کەس کوژراوون و کەسانێکی زۆری تریش بریندار بوونە.
حەلەب لە باکور کە گەورەترین شاری سوریادایە لە ماوەی دوو رۆژی رابوردوودا توند و تێژیەکی زۆری بە خۆیەوە بینیوە، کە لە لایەکەوە هێزەکانی حکومەت خەریکی بوردومانکردنی بەشەکانی رۆژهەڵاتی شارەکەدان کە لە ژێر کۆنترۆڵی سەرهەڵداوەکاندایە لە رێگای فرۆکە شەرکەرەکانیانەوە وە لە لایەکی ترەوە سەرهەڵداوەکان تۆپبارانی رۆژئاوای شارەکەدا دەکەن کە لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتدایە.
چالاکان دەڵێن یەکێک لە هێڕشەکانی رۆژی چوارشەممەدا بۆ سەر نەخۆشخانەی بەیان بوە لە گەرەکی شعار.
ڤیدیۆەکی ئەماتۆر کە لە لایەن چالاکانەوە بڵاو بوەتەوە وێرانیەکی زۆر، ئاگر و دوکەلێکی زۆر پێشان دەدات کە لە ساختمانەکانەوە هەڵدەستێ.