Accessibility links

دارا ئەبوبەکر: هەموو نوێنەرایەتییەکانی هەرێم لە دەرەوە لە ژێر ناوی ڕێکخراودا ئیش دەکەن


دارا ئەبوبەکر
دارا ئەبوبەکر

بە بڕیارێک نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە فەڕەنسا لە پۆستەکەی دوور دەخرێتەوە.

دارا ئەبوبەکر، ئەندامی بزوتنەوەی گۆڕان لە پاریس نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە لە پاش ڕێککەوتنی لایەنە سیاسییەکانی هەرێم بۆ پێکهێنانی حکومەتی بنکە فراوان.

دارا ئەبوبەکر دەڵێت ئەم بڕیارە بۆ لادانی لە پۆستەکەی بڕیارێکی چاوەڕوان کراو بووە بەڵام بەو شێوە کوتوپڕە نا کە لە پاش گەڕانەوەی ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ کوردستان ئەو بڕیاری لابردنە بدرێت و دەشڵێت چاوەڕوانکراو بووە چونکە پارتی دیموکراتی کوردستان دەخوازێت هەموو پۆستەکان و جومگەکان بۆخۆی قۆرخ بکات.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، دارا ئەبوبەکر باسیش لەوە دەکات کە بڕیارە لەگەڵ کاربەدەستانی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسادا کۆببێتەوە بۆ باسکردنی هۆکارەکانی دوورخستنەوەی لە پۆستەکەی و هەروەهاش باسکردنی ڕەوشی سیاسی هەرێم و دەشڵیت بۆیە پارتی دیموکراتی کوردستانیش ئەو بڕیارەی دواخستبوو تا قەیرانە سیاسییەکانی هەرێم نەگەنە نێوەندەکانی دەرەوە.

دارا ئەبوبەکر دەڵێت لەو کاتەوەی پۆستی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی وەرگرتووە چەند جارێک داوای دەست لە کار کێشانەوەی پێشکەش کردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:21 0:00

XS
SM
MD
LG