Accessibility links

چەکدارانی تالیبان 5 کەس لە ئەفغانستان دەکوژن


چەکدارانی تالیبان ڕۆژی یەکشەممە هێرشیان کردە سەر دادگایەک لە خورهەڵاتی ئەفغانستان و لەئاکامدا 5 کەس کوژران و 19 کەسیش برینداربوون.

کاربەدەستانی ئەفغانی ڕادەگەیەنن ئەو دادوەرە نوێیەی کە بەم دواییانە دادگاکە دەستنیشانی کردبوو ئەویش لەنێو کوژراوەکاندایە. ئەم هێرشەی تالیبان لە شاری پۆڵی عەلیم لە پارێزگای لۆگار ڕوویدا. هەر سێ چەکدارەکەی تالیبانی کە هێرشەکەیان ئەنجام دا لەلایەن هێزەکانی ئەفغانییەوە کوژران.

تالیبان بەرپرسیاریتی هێرشەکەی لە ئەستۆگرتووە، و دەڵێت لە تۆڵەسەندنەوەی لەسێدارەدانی 6 ئەندامی تالیبانە لەلایەن حکومەتەوە کە لە مانگی 5دا سزاکەیان جێبەجێ کرا.

کاربەدەستانی ئەفغانی دەڵێن ئەو لەسێدارەدانە نیشانەی دەستپێکردنی هەڵوێستی توندی حەکومەتە بەرامبەر بە بەدکاران.

XS
SM
MD
LG