Accessibility links

جۆن کیری هۆشداری دەدات بە چین دژ بە دانانی ناوچەیەکی بەرگری ئاسمانی


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا جۆن کیری داوا لە چین دەکات کە یەک لایەنە ناوچەی بەرگری ئاسمانی ڕانەگەیەنێت بەسەر بەشەکانی دەریای باشوری چیندا.

کیری ڕۆژی یەکشەممە لە میانەی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی پاش کۆبونەوەکەی لەگەڵ وەزیری درەوەی مەنگۆلیا گوتی " ئێمە ناوچەیەکی بەرگری ئاسمانی لە دەریای باشوری چین وەکو کردارێکی وروژێنەر و تێکدەر لە قەڵەم دەدەین".

ئەگەر ئەو ناوچە ئاسمانیانە پارێزراو بکرێن پێویستە هەمو فڕۆکەیەک لە ناویاندا فڕۆکەی سیڤیلیش دەبێت لەلای کاربەدەستانی چین ناونوس بکرێت هەتا بەو هێڵەدا تێپەڕێت.

چین دوو ساڵ لەمەو بەر باسی ناوچەی بەرگری ئاسمانی لە ڕۆژهەڵاتی دەریای چین کرد، ئەمەش بوو بە نیگەرانیەکی گەورەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.

ئەم لێدوانانەی کیریش پاش ئەوە بوو وەزیرانی بەرگری ئاسیا لە سینگاپور کۆبونەوە و شاندەکان لەوێ تاوتوێی ئەوەیان کرد کە چین بەرنامەی هەیە ناوچە پارێزراوەکە ڕابگەیەنێت.

XS
SM
MD
LG