Accessibility links

زلهێزانی جیهانی هەوڵی نوێ کردنەوەی وتووێژی ئاشتی ئیسرائیل و فەلەستینییەکان دەدەن


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا جان کیری دەڵێت بیرۆکەی بونیادنەر پێویستە بۆ دۆزینەوەی ڕیگاچارەیەک بۆ ناکۆکییەکانی ئیسرائیل و فەلەستینیەکان.

کیری ئەم لێدوانەی لە ڕۆژی شەممە دا پاش کۆبونەوەکەی لەگەڵ وەزیری درەوەی فەرەنسا لە پاریس بەر لەوەی ئەو دیپلۆماتە باڵایەی ئەمەریکا بۆ مۆنگۆلیا بەڕێبکەوێت.

کیری لە پایتەختی فەرەنسا بوو لەگەڵ وەزیرانی زیاتر لە 20 وڵاتان کە پێشنیازی فەرەنسایان پەسەند کرد بۆ هەماهەنگی کردن و کارکردن لەسەر بۆچوونی ئەنجامدانی کۆنفرانسێکی نێونەتەوەیی کە هەتا کۆتایی ئەمساڵ بگەن بە ئەنجامێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ئێستا. نە ئیسرائیل و نە فەلەستینیەکانیش لە کۆبونەوەکەی پاریس ئامادە نەبوون.

ڕۆژی هەینی کیری ڕایگەیاند ئیسرائیل و فەلەستینیەکانیش دەبێت هەنگاوی دەستبەجێ بنێن بۆ ڕاگەیاندنی خواستەکانیان بەرەو ئاشتییەکی هەمیشەیی.

XS
SM
MD
LG