Accessibility links

بەهۆی چەند هێرشێک لە بەغدا 15 کەس دەکوژرێن


کاربەدەستانی عێراق دەڵێن بەهۆی تەقینەوەی چەند بۆمبێک لە بنکەی پۆلیس، ڕێستورانت و دوو بازاردا بەلایەنی کەم 15 کەس لە بەغداو دەوروبەری کوژراون و زیاتر لە 40 کەسیش بریندار بوون.

کوشندەترین هێرشیان دژ بە بنکەیەکی لەشكری بوو لە تارمییە کە 8 کەسی تێدا کوژران و 15 کەسیش بریندار بوون. سێ کەس لە کوژراوەکان سەرباز بوون.

بەهۆی دوو هێرشی جیا جیاش لە بازارەکانی بەغدا 5 کەس کوژران و بەهۆی ئەو بۆمبەش کە لە ناو ڕێستورانتێکدا تەقییەوە 2 کەس کوژران.

پۆلیس و کاربەدەستانی نەخۆشخانەکان ژمارەی قوربانییەکانیان پشتڕاست کردووە. ئەم هێرشانەش هاوکاتە لەگەڵ هەوڵەکانی هێزەکانی عێراق بۆ گرتنەوەی شاری فەلەوجە لە دەستی چەکدارانی داعش.

XS
SM
MD
LG